27 ئایار 2025 | بەرلین

چالاکیی ''Welcome-Baby'' لە نێوەندەکانی خێزان-ی یەکماڵ

چالاکیی

 

ئەو خێزانانەی تەمەنی منداڵەکانیان تا بەر لە قۆناغی فێرگەی سەرەتاییە، دەتوانن لە نێوەندەکانی خێزانی یەکماڵ لە بەرلین لە چەندین ڕاژە و هەلی پشتگیری لە کاروباری ڕۆژانەی خێزاندا سوودمەند بن.

لەو چوارچێوەیەدا، ڕۆژی ٢١ی ئایاری ٢٠٢٥ چالاکییەکی تایبەت بە ناونیشانی " Welcome Baby - بەخێرهاتی کۆرپە" ساز کرا. ئەم چالاکییە بە تایبەت بۆ ئەو دایک و باوک و خێزانانە بوو کە کۆرپەیان هەیە یان لە چاوەڕوانی لەدایکبوونی کۆرپەدان. ئامانج ئەوە بوو کە ڕاژەکانی خۆیان بناسێنن و دەستگەیشتن بە ڕاوێژکاری و زانیاری ئاسانتر بکەن - بە تایبەت لە بواری هاریکاریی دەستبەجێدا. 

لە هەردوو نێوەندی خێزانی ڕەنگین و نێوەندی خێزانی های دێک-ی سەر بە یەکماڵ، خێزانە جەوانەکان هەلیان بۆ ڕەخسا کە لە کەشوهەوایەکی ئارامدا زانیاری لەبارەی ڕاوێژکاریی دووگیانی و بەرنامەی مانگانەی هەردوو نێوەندەکە وەربگرن. 

ڕاوێژکاریی نێوفەرهەنگی بۆ ژنانی دووگیان بەشێوەیەکی هەستیار لە ڕووی فرەزمانی و فرەفەرهەنگی لەبارەی دووگیانی، لەدایکبوون، چاودێریی تەندروستی، خۆراک، کێشە قانوونییەکان و ڕاژەکانی پشتگیری لە کاتی دژوارییەکانی دووگیانیدا زانیاری دەخاتەڕوو. ئامانج ئەوەیە کە خێزان سەرەتا بەهێز بێت و بارودۆخی ژیانی کەسی لەبەرچاو بگیرێت.

ئێمە سپاسی هەموو خێزانەکان دەکەین بۆ پێشوازییان لەم چالاکییە و بەهیوای چالاکیی دیکەین لە داهاتوو!

 

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار