پێکەوە خواردن ڕێگەیەکی زۆر باشە بۆ قسەکردن لەگەڵ دراوسێکان، دروستکردنی پێوەندیی نوێ و پێشخستنی دانوستان لەنێو گەڕەکدا. لەبەرئەوە ئێمە بەخۆشحاڵییەوە بانگهێشتی بەڕێوەبەرایەتیی گەڕەکمان پەسەند کرد و لە ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٥دا بەشداریمان لە "سفرەی درێژی دراوسێیەتی"دا کرد لە شەقامی هێنزەل شتراسە ٦ (Hänselstraße 6).
نێوەندی خێزانی های دێک کە ڕێکخراوەکەمان بەڕێوەی دەبات، بە دانانی ستاندێک، چالاکییەکی وەرزشی بۆ منداڵان و پێشکەشکردنی مەنجەڵێک بریانی بۆ جاری یەکەم لە گەڕەکەکەدا خۆی ناساند. توانیمان لەگەڵ چەندین میوانی بچووک و گەورە قسە بکەین، ڕێکخراوەکانی دیکەی ناوچەکە بناسین و زیاتر خۆمان لە گەڕەکەکەدا بدۆزینەوە. سپاسێکی تایبەت بۆ تیمی بەڕێوەبەرایەتیی گەڕەک (Quartiersmanagement) بۆ ڕێکخستنی ئەم چالاکییە سەرکەوتووە کە دەستپێکردنی کارەکانی ئێمەی ئاسانتر کرد.
لە ئایاری ٢٠٢٥ بەدواوە نێوەندی خێزانی های دێک لە هێنزەل شتراسە و دەوروبەری دەستی بە بەرنامە بەراییەکانی کردووە. نێوەندەکەمان دەیەوێت لەگەڵ دانیشتوانی ناوچەکە پێوەندی دروست بکات و پێکەوە کار بکەن و بەرنامەیەکی باش و گونجاو بۆ گەڕەکەکە پێک بێنن.