10 حوزەیران 2025 | بەرلین | چالاکی

هاوکاری لەپێناو فەرهەنگ و جڤاکی کوردی لە ئەڵمانیا

فێستیڤاڵی هونەر و فەرهەنگی کوردی لە بەرلین کە لە لایەن نێوەندی فەرهەنگ و هونەری میتانی ڕێکخرابوو، ڕۆژانی ٦ تا ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ لە بەرلین بەڕێوەچوو. ئەم ساڵ ڕێکخراوی یەکماڵ هاوکاری ئەم فێستیڤاڵە فەرهەنگییە گرنگە بوو.

بەڕێوەبەری گشتیی یەکماڵ گونای داریجی لە مەڕاسیمی کردنەوەی فێستیڤاڵەکەدا گوتەیەکی پێشکەش کرد و باسی گرنگیی ئەو جۆرە فێستیڤاڵانەی کرد بۆ پاراستن و نیشاندانی فەرهەنگی کوردی لە ئەڵمانیا. هەروەها سپاسی نێوەندی میتانی کرد بۆ ڕێکخستنی ئەم بۆنەیە و گوتی: ئەم چالاکییانە بۆ ئاڵوگۆڕی فەرهەنگی و پێشخستنی بەشداری جڤاکی زۆر گرنگن.ئاماژەشی بە کار و چالاکییەکانی یەکماڵ کرد بە تایبەت لە بوارەکانی پەروەردە، فێرکاری و جڤاکیدا.

دواتریش بەڕێوەبەری گشتیی یەکماڵ گونای داریجی لەگەڵ بەڕێوەبەری فێستیڤاڵ ماکسیم عیسا بەشدارییان لە بەرنامەی "دیاسپۆرا"ی تۆڕی میدیایی ڕووداو کرد. لەو هەڤپەیڤینەدا باس لە فێستیڤاڵ، بارودۆخی جڤاکی کورد لە ئەڵمانیا و کار و چالاکییە جیاجیاکانی ڕێکخراوە کوردییەکان کرا.

ئێوە دەتوانن لە ڕێی ئەم بەستەرەوە بینەری تەواوی هەڤپەیڤینەکە بن:

"Li Berlînê Festîvala Huner û Çanda Kurdî hat lidarxisti"

 


ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار