21 تەمووز 2025 | بەرلین

ئاهەنگی هاوینەی بەشی کاروباری بەشداری، ئینتەگراسیۆن و کۆچبەری لە سێناتی بەرلین

ئاهەنگی هاوینەی بەشی کاروباری بەشداری، ئینتەگراسیۆن و کۆچبەری لە سێناتی بەرلین

وێنە لە لایەن: IntMig/Teddy Moarbes 

ڕۆژی ١٥ی تەمووزی ٢٠٢٥ ڕێکخراوی یەکماڵ لە لایەن بەڕێز کاتارینا نیڤیتسیال بەرپرسی کاروباری بەشداری، ئینتەگراسیۆن و کۆچبەری لە سێناتی بەرلین بۆ ئاهەنگی هاوینە بانگهێشت کرابوو. هاوکارانمان مەریش ئەرگون بەڕێوەبەری سەنتەری فرەڕەنگیی ئینتەرسێکشناڵ، مارینا مارکۆڤا بەڕێوەبەری بەشی بەشداری و جڤاتسازی و کۆرنێلیا ڕازوولیس جێگری بەڕێوەبەری گشتی لە ئاهەنگەکەدا ئامادە بوون. ئەم ئاهەنگە ساڵانەیە دەرفەتێکە بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا و تۆڕبەندی کە بە بەشداری کاربەدەستانی سێناتی بەرلین بەڕێوە دەچێت.

تیمەکەمان ئەم هەلەی بەکارهێنا بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ هاوبەشەکانمان، سیاسەتمەداران و نوێنەرانی حکومەتی بەرلین. ئامانج ئەوە بوو لەبارەی دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکان گفتوگۆ بێتە ئاراوە و هاوکارییە هەنووکەییەکان بەهێز بکرێن یان هاوکاریی نوێ بوونیاد بنرێن. ئەم ئاهەنگە ڕووداوێکی گرنگی ساڵ و دەرفەتێکی باش بوو کە لەگەڵ هاوبیرەکانمان هێزی خۆمان یەکخەین و بیرۆکەی تازە بەرەوپێش ببەین.

 

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار