22 تەمووز 2025 | بەرلین | ڕاوێژکاری

ڕاوێژکاری بۆ پەنابەران

ئێمە لەبارەی هەموو بابەتەکانی پەیوەست بە قانوونی پەنابەری، ڕاوێژکاریی قانوونی پێشکەش دەکەین و هاریکاریتان دەکەین لە کاتی ئامادەکاری بۆ چاوپێکەوتن لە فەرمانگەی فیدڕاڵیی کۆچبەری و پەنابەری لەسەر بابەتەکانی قانوونی نیشتەجێبوون بۆ ئەو پەنابەرانەی هاتوونەتە بەرلین.

لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ بەدواوە، ڕێکخراوی یەکماڵ لە بەرلین سەرەڕای ئۆفەرە هەنووکەییەکانی، ڕاوێژکاریی هاوبەش پێشکەشی پەنابەران دەکات لەبارەی قانوونی پەنابەری و نیشتەجێبوون. بە تایبەت سێرەی ئێمە لەسەر ئەو کەسانەیە کە پاشخانی کوردیان هەیە و پەنایان بۆ ئەڵمانیا هێناوە؛

  • زانیاری و پشتگیری لە کاتی داواکردنی مافی پەنابەریدا
  • ئامادەکاری بۆ چاوپێکەوتنی تاکەکەسی
  • ئامادەکردنی دۆسیە بە هاوکاری لەگەڵ پارێزەران \  ڕەوانەکردن بۆ لای پارێزەر
  • ڕاوێژ لەسەر پڕۆسەی دوبلن
  • ڕاوێژ لەسەر بارودۆخە سەخت و تایبەتەکاندا
  • زانیاری و ڕاوێژی قانوونی لەسەر بژاردەکانی بەدەستخستنی مافی مانەوە و داواکردنی مافی نیشتەجێبوون لە فەرمانگەی فیدڕاڵی بۆ وەڵاتینامە - وەک جێگرەوەیەک بۆ داواکردنی مافی پەنابەری.

ئەم پڕۆژەیە پشتگیریی دارایی دەکرێت لە چوارچێوەی ڕاوێژکاریی قانوونی کۆچبەریدا لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی کار، سۆسیال، یەکسانی، ئینتەگراسیۆن، فرەڕەنگی و دژەهەڵاواردن-ی سەر بە سێناتی بەرلین و ڕێکخراوی هاریکاریی پەنابەران.

تیمەکەمان

تیمەکەمان چاوەڕوانی ئێوەیە!

  • کۆرنێلیا ڕازولیس، پەروەردەکاری جڤاکی
  • ئەلچین یالچین، مافناس
  • جەلال محەمەد ئەمین، مافناس
  • شتێفان کۆلنەر، پشتگیری قانوونی

ئێمە بە زمانەکانی ئەڵمانی، کوردی، عەرەبی، تورکی، فارسی و ئینگلیزی ڕاوێژتان پێشکەش دەکەین!

کاتەکانی کارکردن

  • دووشەممە تا هەینی: کاتژمێر ٩-١٧
  • ڕاوێژکاری تەنیا بە وەرگرتنی تەرمین دەبێت!
  • تەرمین لە ڕێی تەلەفۆن یان ئیمەیڵ وەردەگیرێت!

پێوەندی

Festnetz: 030 616 25 848
Handy: 0157 348 79 140
WhatsApp: 0157 348 79 140
E-Mail: beratung@yekmal.de

Karl-Marx-Straße 172, 12043 Berlin-Neukölln

پشتگیریی دارایی

My alt text   My alt text

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار