ڕۆژی پێنجشەممە، ٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥، کافێی زمان-ی یەکماڵ لە ئێسن بوو بە کۆنسێرتێکی موزیک. میوانەکانمان هالالی و ئۆریان والش بەمەبەست نێوەندی "فیل ڕێسپێکت تسەنترووم"یان بۆ کۆنسێرتە خۆبەخشەکەیان هەڵبژارد. لەبەرئەوەی نێوەندەکە بایەخ بە ڕێز، دیدار و یەکسانی دەدات.
لە کەشێکی ناوازەدا، بە پێشکەشکردنی چەندین بەرهەمی موزیک، شادی و قسەی خۆش ئێوارەیەکی تایبەتمان بەسەربرد. سپاسێکی زۆر بۆ هالالی، ئۆریان والش و هەموو ئەو کەسانەی بەشدارییان لەم ئێوارە خۆشەدا کرد.