وێنە: جانسەل کزلتەپە، گونای داریجی، میچال پیاسێک
دوێنێ ٢٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥، بەڕێز جانسەل کزلتەپە سیناتۆری بەرلین بۆ کار، سۆسیال، یەکسانی، ئینتەگیراسیۆن، فرەڕەنگی و دژەهەڵاواردن لەگەڵ میخال پیاسەک بەرپرسی بەرنامەی ڕێبەرانی ئینتیگراسیۆن لە بەشی بەشداری، ئینتیگراسیۆن و کۆچبەری لە سێناتی بەرلین، سەردانی ڕێکخراوەکەمانیان کرد.
بەڕێوەبەری گشتیی یەکماڵ، بەڕێوەبەری ئەکادیمیای یەکماڵ و بەرپرسانی بەشەکانی یەکماڵ بوارە هەمەڕەنگەکانی کاری ڕێکخراوی یەکماڵیان ناساند و باسیان لە پێویستی و ئاڵنگارییەکانی ئێستا کرد؛
لە دیدارەکەدا بە تایبەت تیشک خرایە سەر بابەتەکانی پشتگیریی خێزان و دژەهەڵاواردن. هەروەها بژاردەکانی هاوکاری و پشتگیری ڕاستەوخۆ لەگەڵ سیناتۆر تاوتوێ کران. خاتوو کزلتەپە ئاماژەی بە بارودۆخی ئێستای سیاسەت و کەمکردنەوەی بودجەی بەرلین کرد. لە هەمان کاتدا، بابەتەکانی وەک بەردەوامی و لێهاتوویی ڕێبەرانی ئینتەگراسیۆن خرانە بەر باس.
دانانی بەرنامەیەکی فێرکاری و ڕاهێزان لە داهاتوودا لەگەڵ ئەکادیمیای یەکماڵ، وەک بژاردەیەکی ئەگەری باسکرا – بە مەرجێک بتوانرێت بودجەی پێویستی بۆ دەستەبەر بکرێت. گفتوگۆیەکی زۆر کراوە و پێزانینانە بوو. شارەزایی پیشەیی و پابەندبوونی هەمەلایەنی ڕێکخراوی یەکماڵ بەڕوونی دەرکەوت.
ئێمە زۆر سپاسی سیناتۆر جانسەل کزلتەپە و بەڕێزمیخال پیاسەک دەکەین بۆ سەردانەکەیان و ئەم دیدارە کراوە و بەرهەمدارە.