27 کانوونی دووەم 2026 | لێدوان

ڕۆژی نێونەتەوەیی یادکردنەوەی قوربانییانی هۆلۆکۆست

٢٧ی کانوونی دووەم، ڕۆژی نێونەتەوەیی یادکردنەوەی قوربانییانی جینۆسایدی هۆلۆکۆستە.

ئێمە وەک ڕێکخراوی یەکێتیی خێزانە کوردستانییەکان لە ئەڵمانیا (یەکماڵ)، یادی ملیۆنان پیاو، ژن و منداڵی جوو هەروەها هەموو ئەو مرۆڤانە دەکەینەوە کە لە کاتی ڕژێمی نازییەکاندا ڕووبەڕووی ستەم، بێمافی و کوشتن بوونەتەوە. هۆلۆکۆست تاوانێکی دەگمەنی دژ بە مرۆڤایەتییە.

ساڵی ٢٠٠٥ نەتەوەیەکگرتووەکان لە شەستەمین ساڵیادی ڕزگارکردنی کەمپی ئاوسشڤیتسدا، ٢٧ی کانوونی دووەمی وەک ڕۆژی نێونەتەوەیی یادکردنەوەی قوربانییانی جینۆسایدی هۆلۆکۆست دیاری کرد. لە نێوان ساڵانی ١٩٤٠-١٩٤٥دا، لایەنی کەم ملیۆن و نیوێک جوو لە ئاوسشڤیتس گیانیان لەدەست دا. لە جینۆسایدی هۆلۆکۆستدا، بە گشتی ٦ ملیۆن جوو لە لایەن نازییەکانەوە کوژراون.

ئەم یادە لە یادکردنەوەی ڕووداوێکی ڕابردوو زیاترە؛ هۆشداری و پابەندبوونێکە بۆ ئێستا. لەبەرئەوەی دەرکردن و تووندوتیژی لە دژی کەمینەکان، بەداخەوە نەبووەتە ڕابردوو. 

هەتا ئێستاش مرۆڤ ڕووبەڕووی ستەم، کۆچبەری و هەڕەشەی سەر هەبوونی دەبێتەوە - وەک نموونە گەلی کورد لە سووریا. کوردان چەندین ساڵ لە دژی ڕژێمی ئەسەد و ڕێکخستنی بەناو "دەوڵەتی ئیسلامی" داعش تێکۆشان. بەشدارییەکی گرنگیان لە شەڕی دژ بە تیرۆردا کرد و جڤاکی نێونەتەوەییان پاراست. بەڵام هێرشی گەورە، بێمافیی سیاسی و تووندوتیژی هێشتا لەسەر کوردان بەردەوامە. 

‌حکوومەتی کاتیی ئێستا لەگەڵ چەکدار و گرووپە جیهادییەکان نیشتمانی کوردان دەکەنە ئامانج. هاوکات کەمینەکانی وەک درووز، عەلەوی، ئێزدی و مەسیحی-ش بەرکەوتەی فشار، هەڵاواردن و تووندوتیژین.

ئەم بارودۆخە بیرمان دەخاتەوە کە چەندە گرنگە زوو ڕووداوەکان ببینین، بێدەنگی بشکێنین و لە هەموو شوێنێک مافی مرۆڤ بپارێزین.

هۆڵۆکۆست دەگمەنە و قەت بە چاوی ڕێژەیی سەیری ناکرێت. بەڵام لە یادکردنەوەی هۆڵۆکۆستەوە بەرپرسیارەتیمان دەردەکەوێت تاکوو لە دژی هەموو جۆرەکانی دژەجوویی، نەژادپەرستی، نەژادپەرستیی دژەکورد، نەژادپەرستیی دژەئێزدی و ستەمی ئێتنیکی و ئایینی بوەستینەوە.

 ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦

 

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار