10 ئادار 2026

یەکماڵ پیرۆزبایی لە جەم ئۆزدەمیر دەکات

یەکماڵ پیرۆزبایی لە جەم ئۆزدەمیر دەکات

جەم ئۆزدەمیر \ وێنە لە لایەن: dpa

یەکێتیی خێزانە کوردستانییەکان لە ئەڵمانیا (یەکماڵ) بەگەرمی پیرۆزبایی لە سیاسەتمەدار جەم ئۆزدەمیر دەکات بەبۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی هەرێمی بادن ڤورتمبێرگ.

ئێمە وەک ڕێکخراوێکی کۆچبەران، پێشوازی لەوە دەکەین کە جەم ئۆزدەمیر- سیاسەتمەدارێکی بە پاشخان کۆچبەر و دیموکراتیک، دەبێتە سەرۆکوەزیرانی هەرێمێک. سەرکەوتنی ئەو لە هەڵبژاردندا، ئاماژەیەکی گرنگە بۆ جڤاکێکی فرەڕەنگ کە تێیدا مرۆڤی بە پاشخان جیاواز بەرپرسیارەتی وەردەگرن و بەشداری لە پڕۆسەی سیاسیدا دەکەن.

بە تایبەتی لە کاتێکدا کە جەمسەرگیریی جڤاکی زیاتر تەشەنە دەکات، گرنگە دیموکراسی، فرەڕەنگی و یەکگرتوویی جڤاکی چالاکانە بەهێز بکرێت. ڕێکخراوەکانی کۆچبەران لەم نێوەندەدا ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن؛ ئێمە زەمینەسازی بۆ بەشداری دەکەین، بەشداریی سڤیل بەرەوپێش دەبەین و لەنێوان جڤاتەکان، جڤاکی سڤیل و سیاسەتدا پردی پێوەندی بونیاد دەنێین.

ئێمە هیوای سەرکەوتن بۆ بەڕێز ئۆزدەمیر دەخوازین لە ئەرک و بەرپرسیارەتییە تازەکەیدا.

 

ڕێکخراوی یەکماڵ

١٠ی ئاداری ٢٠٢٦

 

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار