ڕۆژی ١٠ی ئاداری ٢٠٢٦ نێوەندی دیداری دایک-منداڵی شەهرەزاد بە پێشکەشکردنی نانیی بەیانی بۆ ژنان سەرلەنوێ کرایەوە. تیمێکی لێهاتووی فرەڕەنگ و فرەزمان، تۆڕێکی بەهێزی گەڕەک کە لە پسپۆڕان و هاوکاران - لەنێویاندا دایکانی گەڕەک پێکهاتووە، ئەزموونە جیاوازەکان و ڕوانگەی نوێ لەگەڵ خۆیان دێننە نێو کار و چالاکییەکانی نێوەندەکە.
چالاکیی دەستپێک کە لەژێر ڕۆشنایی ڕۆژی نێونەتەوەیی ژنان ڕێکخرابوو، ئاماژەیەکی بەهێز بوو بۆ بەهێزکردن، هاوپشتی و ئاڵوگۆڕ لە ژینگەیەکی ئارام و پارێزراودا. نێوەندەکەمان زەمینەسازیی کرد تا ژنان یەکتر بناسن، بۆچوونەکانیان ئاڵوگۆڕ بکەن و پێکەوە کات بەسەرببەن.
لە ئادار بەدواوە، بەرنامەیەکی جێگیر و بەردەوام بۆ ژنان و منداڵانی تەمەن ٠ تا ٦ ساڵان بەڕێوەدەچێت. ئەم نێوەندی دیدارە تەرخان کراوە بۆ ژنان و کەسانی فلینتا FLINTA*. ڕێخۆشکەرە بۆ کۆبوونەوە، پشتگیری و پێکەوە فێربوون.