ئەمڕۆ ئێمە پێشوازی لە جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی دەکەین.
نەورۆز بۆ ئێمەی کورد تەنیا جەژنی سەری ساڵی کوردی و هاتنی بەهار نییە، بەڵکوو هاوکات سمبوولی بەرخۆدان، تێکۆشانمان لەپێناو ئازادی، سەربەخۆیی، ناسنامە و مافی گەلی کوردستانە. سەرەڕای زوڵم و ستەمی سەدان ساڵە، کورد هەتا ئێستاش لەپێناو ئازادی تێدەکۆشێت. ئێمە ئیرادەی ئازادی لە نەورۆزدا بە فرەڕەنگی و یەکێتیی خۆمان و هەڵکردنی ئاگر پیشان دەدەین.
هیوای جەژنێکی خۆش بۆ ئێوە و ئەزیزەکانتان دەخوازین.
نەورۆزتان پیرۆز بێت!