بەر لە هەڵبژاردنە چاوەڕوانکراوەکەی ئەمساڵی بەرلین، ڕێکخراوی یەکماڵ یاداشتێکی پێشکەشی پارتە دیموکراتیخوازەکانی بەرلین کرد. تێیدا داواکارییە سەرەکییەکان لەپێناو زیاتر پێشخستنی دادپەروەریی پەروەردەیی، فرەزمانی و مافی جڤاتی کورد دەستنیشان کراون.
ئێمە هەڵوێستی خۆمان سەبارەت بە ئاڵنگارییە هەنووکەییەکان و بۆ گۆڕانکاریی سیاسیی خستووەتەڕوو.
وەک ڕێکخراوێکی سەربەخۆی کۆچبەران بە ئەزموونی دەیان ساڵەمان لە بواری پەروەردە و کاروباری خێزانیدا، تێدەکۆشین بۆ بەشداریی یەکسانی مرۆڤی بە پاشخان کۆچبەر. سەرنجمان لەسەر دانپێدانان بە فرەزمانی لە سیستەمی پەروەردەدا، کەمکردنەوەی هەڵاواردن و بەشداریی سیاسیی ڕێکخراوەکانی کۆچبەرانە.
دەتوانن یاداشتەکەمان بە ئەڵمانی لێرە بخوێننەوە!