11 حوزەیران 2026 | بەرلین | بەرلین-نۆیکۆلن

هێڤی

هێڤی، پڕۆژەیەکی نوێمانە لە چوارچێوەی سەنتەری فرەڕەنگیی ئینتەرسێکشناڵ لە ناوچەی نۆیکۆلنی بەرلین؛ Boddinbox, Mainzer Straße 26a in Berlin-Neukölln

لەم پڕۆژەیەدا فەزایەکی پارێزراو و بەهێزکەر بۆ کوردە هاوزایەندخوازەکان و ئەو مرۆڤانەی بە چەندین پاڵنەر پەراوێزخراون، بونیاد نراوە. هێڤی، شوێنێک بۆ ڕاوێژکاری، ئاڵوگۆڕ و بۆنە جڤاتییەکان پێشکەش دەکات کە بەشداران تێیدا دەتوانن پێکەوە تۆڕبەندی بکەن، خۆیان ڕێکخەن و خۆیان بەرەوپێش ببەن.

پڕۆژەی هێڤی لە نزیکەوە لەگەڵ خاڵی پەیوەندی لە دژی تووندوتیژی و هەڵاواردن کاردەکات و هاوکاری و پشتیوانیی سەرەتایی لە کاتی پێویستدا پێشکەش دەکات. ئەم پڕۆژەیە تۆڕبەندی لەگەڵ دەستپێشخەرییەکانی دیکەی هاوزایەندخوازان، کۆچبەران، جووەکان و چالاکانی دژ بە نەژادپەرستی دەکات لەپێناو بەهێزکردنی هاوپشتی و هۆشیارکردنەوە لە دەرەوەی گەڕەک. ئەمەش جڤاتێکی زیندوو و پشتیوان، پەیوەست و بەهێزکەر لە دڵی گەڕەکەکەدا پێشدەخات.

پرسیارت هەیە یان دەتەوێ بەشداری لە گرووپی "Queerdistan" دا بکەی؟

کەواتە لە ڕێگەی ئەم ئیمەیڵەوە لەگەڵ ڕێکخەری پڕۆژە ئەمرا گۆکمەن پەیوەندی بگرە queerdistan@yekmal.de

پشتگیریی دارایی

ئەم پڕۆژەیە لە چوارچێوەی فەندی ناوچەیی "Queeres Leben in den Bezirken stärken"ی ئیدارەی سێناتی بەرلین بۆ کاروباری کار، سۆسیال، یەکسانی، ئینتیگراسیۆن، فرەڕەنگی، دژەهەڵاواردن بە پشتگیریی "Queer Berlin" پارەدار دەکرێت.

 

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار