ڕۆژی ١ی تەمووزی ٢٠٢٦ بەخۆشحاڵییەوە لە نێوەندی خێزانی هایدێک پێشوازیمان لە سێناتۆری دارایی شتێفان ئێفەرس و نوێنەرانی حکومەتیی خۆجێی ناوچەی نۆیکۆلن کرد. سەردانی شاندەکە لە چوارچێوەی زنجیرە سەردانێکیاندا بوو لە گەڕەکەکانی ناوچەکە.
میوانەکانی دیکە پێکهاتبوون لە ژانین ڤۆڵتەر، ئەندامی ئەنجومەنی ناوچە بۆ پەروەردە، فەرهەنگ و وەرزش کە ئێستا نوێنەرایەتیی کاری لاوانیش دەکات، گێریت کرینگێل، ئەندامی ئەنجومەنی ناوچە بۆ ڕێکوپێکی گشتی و جێگری سەرۆکی شارەوانیی نۆیکۆلن. سەردانەکە بە ڕێبەرایەتیی بەڕێوەبەری فەرمانگەی جەوانان کاترین دێتما بوو.
لە دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر ڕاژەکانمان بۆ ئەو خێزانانەی کە منداڵی تەمەن ٠ بۆ ٦ ساڵانیان هەیە، هەروەها گرنگی گەشەکردنی منداڵی ناسکەساڵی، پەروەردەی خێزان و تەندروستی. هەروەها باس لە پەرەپێدانی هایدێک، ئاڵنگارییەکانی وەک هەژاری و بێبەشیی جڤاکی، هەروەها ئەو گۆڕانکارییە ئەرێنییانەی کە لە ڕێگەی چالاکییە بەردەوامە جڤاکی و خێزانییەکانەوە بەدیهاتوون.
سارا زیلان کۆسلا بەڕێوەبەری نێوەندی خێزانی هایدێک تێڕوانینی پەروەردەیی نێوەندەکەی خستەڕوو. گرنگترین بابەتیش بریتی بوو لە بەهێزکردنی یەکگرتوویی خێزان، بەشداریکردنی چالاکانەی باوکان، دابینکردنی ژینگەیەکی پارێزراو کە خێزانەکان بتوانن تێیدا پەرە بە کارامەیی و تواناکانیان لە پەروەردەکردنی منداڵدا بدەن. نێوەندی خێزان لە نزیکەوە لەگەڵ زارۆخانە، قوتابخانەکان، دایکان و چەندین ڕێکخراوی هاوبەش کاردەکات. خۆی وەک پردێک لە نێوان خێزانەکان، حکومەت و جڤاکی مەدەنیدا دەبینێت. لە وەڵامی پرسیارێکی سیناتۆری دارایی سەبارەت بە پێویستیی پشتیوانیی سیاسی، هاوکارمان خاتوو کۆسلا جەختی لەسەر پێویستیی پشتگیریی داراییی درێژخایەن بۆ کاری جڤاکی کردەوە.
ئێمە سپاسی شاندەکە دەکەین بۆ سەردانەکەیان و لەنزیکەوە بینینی کارەکانمان. سەردانەکە گرنگیی ئاڵوگۆڕی ڕاستەوخۆ لە نێوان داڕێژەرانی سیاسەت، کاربەدەستانی حکومەت و ڕێکخراوە ناوخۆییەکان پشتڕاست کردەوە بە مەبەستی پەرەپێدانی چارەسەری بەردەوام بۆکێشەکانی خێزان و منداڵان.