ڕێکەوتی ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی بەرلین بەڕێوە دەچێت. بەو بۆنەیەوە وەک یەکێتیی خێزانە کوردستانییەکان لە ئەڵمانیا (یەکماڵ) میوانداریی بەربژێری پارتە دیموکراسییەکان بۆ پۆستی بورگەرمایستەری بەرلین دەکەین. لەو چوارچێوەیەدا، ڕێکەوتی ٩ی ئەیلوول کریستۆف مایەر لە پارتیی (FDP) سەردانی یەکماڵی کرد.
دوای پێشکەشکردنی بەشە جیاوازەکانی یەکماڵ، تیشک خرایە سەر بارودۆخ و بەربەستەکانی بەردەم ڕاوێژکاریی قانوونی کۆچبەری بۆ کۆچبەران و پەنابەران، هەروەها کارەکانی ئەکادیمیای یەکماڵ.
هەردوو لا لەسەر ئەوە هاوڕا بوون کە پێویستی بە ڕاهێنانی زیاتر هەیە بۆ فەرمانبەرانی فەرمانگەکانی حکومەت لە بەرلین. بە تایبەت لەسەر بەرەنگاربوونەوەی هەڵاواردن و بابەتەکانی پەیوەندیدار بە کوردان. لەو بوارەشدا ئەکادیمیای یەکماڵ دەتوانێت هاوکار بێت.
کریستۆف مایەر پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ پابەندبوونی ڕێکخراوەکەمان بە پێشخستنی فرەزمانی لە بەرلین.