31 تەمووز 2024 | بەرلین

ئاهەنگی هاوینەی بەشی هاریکاریی منداڵان و جەوانان لە بەرلین بەڕێوەچوو

ئاهەنگی هاوینەی بەشی هاریکاریی منداڵان و جەوانان لە بەرلین بەڕێوەچوو

 

بەشی هاریکاریی منداڵان و جەوانان-ی سەر بە یەکماڵ ڕۆژی ٢٩ی تەمووزی ٢٠٢٤ لە بەرلین ئاهەنگی هاوینەی ساز کرد.

بۆ جاری یەکەم هەر سێ تیمی ئەم بەشە؛ تیمی هاریکاریی پەروەردەیی گەڕۆک، تیمی هاریکاریی پەروەردەیی جێگیر و وارگەی هاریکاریی سەرەتایی لە ئاهەنگێکدا کۆبوونەوە.

هاوکارانمان لە بەشی هاریکاریی منداڵان و جەوانان لەگەڵ خێزانەکانیان و هاوڕێکانیان لە کەشوهەوایەکی خۆشی پارکی سیڤیل لە ناوچەی کرۆیتسبێرگی بەرلین ساتێکی خۆشیان بەسەربرد. ئاهەنگەکە بوفەیەکی گەورە و هەڵپەڕکێشی لەخۆ گرتبوو.

بەڕێوەبەری گشتیی یەکماڵ گونای داریجی لە گوتەیەکدا سپاسی هەوڵ و ماندبووبوونی کارمەندانی یەکماڵی کرد. دواتر ماڵئاوایی لە چەند هاوکارێک کرا و بەگەرمیش پێشوازی لە کارمەندێکی نوێ کرا.

ئاهەنگەکەمان سەرکەوتوانە بەڕێوەچوو و ڕۆ‌حی کاری تیمی بەهێزتر کرد و دەرفەتی ساتێکی خۆشیشی بۆ هەموو بەشداران ڕەخساند.

 

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار