ئێمە لەبارەی هەموو بابەت و کێشەکانی پێوەندیدار بە کۆچکردنتان بۆ ئەڵمانیا و مافی مانەوەتان، ڕاژەی ڕاوێژکاریی قانوونی پێشکەش دەکەین؛
ئێمە بۆ وەرگرتنی مافە قانوونییەکانتان لەبارەی هەموو ئەو بابەتە قانوونییانەی پێوەندییان بە مافی نیشتەجێبوون، یەکگرتنەوەی خێزان، کۆچی کرێکارە پسپۆڕەکان و وەرگرتنی وەڵاتینامە هەیە، ڕاوێژتان پێشکەش دەکەین. ئامانجمان ئەوەیە کە چارەسەر بۆ هەر کێشەیەک بدۆزینەوە. لە ڕێی پێدانی زانیاری و ڕاوێژ، دەمانەوێت ئێوە بتوانن بە مافەکانتان ئاشنا بن و ئەو ئاڵنگارییانە تێپەڕێنن کە لە فەرمانگە و دامودەزگەکانی حکومەتدا ڕووبەڕووتان دەبنەوە.
ئێمە لە چوارچێوەی تۆڕی نێوەندەکانی ڕاوێژکاریی بەرلیندا، لەگەڵ نێوەندەکانی دیکەی ڕاوێژکاری و چەندین هاوبەش هاوئاهەنگی دەکەین. لەنێو ئەواندا Xenion، Zentrum Überleben، نێوەندە ڕاوێژکارییە تایبەتمەندەکان، پارێزەران، پزیشک و دامودەزگە پەروەردەییەکان.
تیمەکەمان
تیمەکەمان لە مافناسان و کارمەندانی جڤاکی پێک دێت و چاوەڕوانی ئێوەیە!
ئێمە بە زمانەکانی ئەڵمانی، کوردی، عەرەبی، تورکی، فارسی و ئینگلیزی ڕاوێژتان پێشکەش دەکەین!
کاتەکانی کارکردن
پێوەندی
Festnetz: 030 616 25 848
Handy: 0157 348 79 140
WhatsApp: 0157 348 79 140
E-Mail: beratung@yekmal.de
Karl-Marx-Straße 172, 12043 Berlin-Neukölln
پشتگیریی دارایی