ڕۆژی ١٧ی ئابی ٢٠٢٤ یەکماڵ برێمەن لە زانکۆی برێمەن بەشداری لە وۆرکشۆپێکی پڕۆژەی “ئینسیاتیڤی پەروەردەیی بۆ پاراستن و گواستنەوەی سەرمایەی فەرهەنگی لە جڤاکی کۆچبەراندا” کرد.
ئامانجی پڕۆژەکە ئەوەیە ئانگەبۆتەکانی ڕێکخراوەکانی کۆچبەران لە برێمەن و برێماهافن لە بواری پەروەردەی فەرهەنگی تۆمار بکەن، هەروەها لێکۆڵینەوە دەربارەی هاوکاریی نێوان ڕێکخراوەکان و فێرگەکان بکەن و بەربەستەکانیان تێپەڕێندرێن. چاوەڕوان دەکرێت ئەم پڕۆژە سێ ساڵییە کە ڕێبەندانی ٢٠٢٤ دەستی پێکرد، هاوکار بێت بۆ داننان بە سەرمایەی فەرهەنگیی جڤاکە کۆچبەرەکان و پشتگیریکردنیان.
لە چوارچێوەی ئەم وۆرکشۆپەدا کە چەندین بەرپرسی شارەکە، کاربەدەستانی پەروەردە، گەڕەکەکان و بوارە پەیوەندیدارەکانی دیکە ئامادە بوون، نوێنەری یەکماڵ گوتەیەکی سەرەکی پێشکەش کرد. سەرنجمان خستە سەر ئانگەبۆتە جۆراوجۆرەکانمان بۆ منداڵان، جەوانان و خێزانەکان. هەروەها جەختمان لەسەر گرنگیی چالاکیی پەروەردەی فەرهەنگی بۆ جڤاکێکی گشتگیر کرد. ئەم گوتەیە لە چوارچێوەی دانوستانێکی بەرفرەواندا بوو لەگەڵ چەندین گوتە و گفتوگۆی دیکە.
وۆرکشۆپەکە بوو بە دەرفەتێک تا ئێمە لە “بازاڕی دەرفەتەکان”دا کار و چالاکییەکانی خۆمان بخەینەڕوو. لەوێ توانیمان لەگەڵ کۆمەڵە و دامەزراوەکانی دیکە تۆڕبەندی بکەین و چارەسەرییەکان بۆ کێشە هەنووکەییەکان ئاڵوگۆڕ بکەین. ئەم بەرنامەیە هەنگاوێکی گرنگ بوو بۆ ئەوەی ڕوانگە و ئەزموونەکانی خۆمان بگەیەنینە گفتوگۆی پەروەردەی فەرهەنگی و بەشداری لە جڤاکی کۆچبەراندا.