ئامانجی پڕۆژەکە ئەوەیە کە وۆرکشۆپی هۆشیاری ساز بکات تاکوو ڕۆڵی کڵێشەکان، ستریۆتایپ و دیاردەکانی هەڵاواردن لە ماتەریالەکانی بواری پەروەردە و فێرکردندا بێنێتە بەرباس
لە چوارچێوەی ئەم وۆرکشۆپەدا کە چەندین بەرپرسی شارەکە، کاربەدەستانی پەروەردە، گەڕەکەکان و بوارە پەیوەندیدارەکانی دیکە ئامادە بوون، نوێنەری یەکماڵ گوتەیەکی سەرەکی پێشکەش کرد.
ڕۆژانی ٢٣ و ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٤ چواردەهەمین سەمپۆزیوومی ساڵانەمان کە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک سازی دەکەین، بە شێوەیەکی سەرکەوتوو لە برێمەن بەڕێوەچوو. د. هێنینگ شێرف، د. زەردەشت حاجۆ، یایلا بوجاک-مۆنش، ئەمین ئاکباش و زارادین ئاگرمان باسی بەسەرهێت و بیرەوەرییەکانی خۆیان کرد لە کات...