ڕۆژانی ١٠-١٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣ بە ناونیشانی “کاری جڤاکی لە کاتی قەیرانی جڤاکیدا” لە شاری ئێسن وۆرکشۆپێکی پەروەردەیی بەڕێوەچوو.
خۆبەخشان و کارمەندانی لقەکانی یەکماڵ لە بیلەفێلد، برێمن، ئێسن، هێرفۆرد و ماینتس کە خزمەتگوزاریی ڕاوێژکاری و پشتگیری لە ئاستی خوارەوەدا پێشکەش دەکەن، پرسیارگەلی وەک چۆن بتوانین باشتر تێبگەین و پشتگیری هاوڵاتییان بکەین-یان وروژاند. بە تایبەت پشتگیری ئەو کەسانەی ڕووبەڕووی قەیران، تراوما بوونەتەوە. هەروەها کارمەندان چۆن بتوانن تەندروستیی دەروونیی خۆیان بپارێزن لە کاتی کاردا.
بە هیممەتی کۆمەڵەی Zentrum Tempus e.V و ڕاهێنەر ڕاوزا کورت، بەشداران زانیارییەکانی خۆیان دەربارەی قەیران و تراوما بەرفرەوان کردن و دەربارەی ستراتیژییەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕۆژانە، گرنگی ئاڵوگۆڕی پێکەوەیی و بیرکردنەوە لە توانا و سەرچاوەکانی خۆیان زۆر شت فێر بوون.
دانی ئێوارەش بەشداران لە کەشوهەوایەکی خۆشدا و لەگەڵ موزیکی ڕاستەوخۆ کاتێکی خۆشیان بەسەر برد.