لقی ڕێکخراوەکەمان لە هەرێمی ڕاینلاند پفالتس لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٥دا لە ناوچەی باد کرۆیتسناخ دەستی بە پڕۆژەیەکی نوێی هونەر و چارەسەری کرد. پڕۆژەکە پێشوازییەکی گەرمی لێ کرا و ٤٠ فێرخوازی ٨ - ١٨ ساڵان لە ١٤ نەتەوەی جیاواز بەشدارییان تێدا کرد.
بە گوتەی بەڕێوەبەری پڕۆژەکەمان لەیلا کارا، پێشتر لیستێکی چاوەڕوانی بۆ منداڵان و نەوجەوانان ئامادە کرابوو. بەشێکی بەشداران لە شارەکانی دیکەی هەرێمەکەوە هەفتانە بەشداری لە پڕۆژەکەدا دەکەن.
ئێمە هیوای ئەزموونێکی زانستی و پێشکەوتنێکی بەرچاوی لێهاتوویی کەسەکی بۆ ئەو منداڵ و نەوجەوانانە دەخوازین کە لە پڕۆژەکەدا بەشدارن. بە هیوای ئەنجامی گەورەین.
پڕۆژەکەمان هەفتانە بەڕێوە دەچێت و تا دیسەمبەری ٢٠٢٥ بەردەوام دەبێت. ئێمە سپاسی تیمی هێژای پڕۆژەکە هاوکارانمان کیرستن، ئاننێتە و لەیلا دەکەین بۆ ڕەنج و ماندووبوونیان. سپاسی هەموو فێرگەکان، کارمەندانی جڤاکی لە فێرگەکان، دامودەزگە جڤاکییەکان و دامەزراوە پەروەردەییە تایبەتەکانی باد کرۆیتس ناخ و شارەکانی دەوروبەری دەکەین کە فێرخوازەکانیان دەنێرنە پڕۆژەکەمان.
هەروەها سپاسی ڕێکخراوی پەروەردەی فەرهەنگیی منداڵان و نەوجەوانان دەکەین بۆ پشتگیرییە بەردەوامەکەیان.