جێگری بەڕێوەبەری یەکماڵ دەربارەی “نەژادپەرستیی دژەکورد” بابەتێکی پێشکەش کرد و سەرنجی خستە سەر ڕووداوە گەرمەکان بە تایبەت هێرشە نەژادپەرستییەکەی سەر پەنابەرانی کورد لە کەمپی تێگل.
ئەم ماوەیە لە ئەڵمانیا گەڕاندنەوەی پەنابەرانی عێراق – ئەوانەی مافی پەنابەرێتییان ڕەتکراوەتەوە، لە ڕۆژەڤدایە. ئێستا ترسێکی زۆر لای ئەو پەنابەرانە دروست بووە.