ئەیلوول 03, 2024

سەردانی گرووپەکانمان بۆ سپۆرە هاوس لە بەرلین

سەردانی گرووپەکانمان بۆ سپۆرە هاوس لە بەرلین

گرووپەکانمان لە جڤاکی کورد هەفتەی ڕابردوو سەردانی سپۆرە هاوس-یان کرد لە بەرلین. ئەم سەردانە بوو بە دەرفەتێک تا باشتر بە کار و چالاکییەکانی ئینسیاتیڤی سپۆرە ئاشنا بین. ئەم ئینسیاتیڤە لە بواری دادپەروەریی ئاووهەوا، ژیاندنەوەی ژینگەیی و پەروەردەدا چالاکە و بە بەرنامە فەرهەنگی و فێرکارییەکانی فرەڕەنگیی بایۆفەرهەنگی پێشدەخات.

لە سەردانەکەدا، گەشتێکمان بە نێو پێشانگەی “ئاستی ئاو – Water Bodies”دا کرد کە سەرنج دەخاتە سەر کێشەکانی کەمبوونەوەی ئاو لە کوردستان. لەم چوارچێوەیەدا، گفتوگۆمان لەسەر ڕەهەندەسیاسییەکانی کەمبوونەوەی ئاو، ژینگەپارێزیی هەرەوەزی و ئەزموونە تاکەکەسییەکانی خەڵکی کوردستان کرد.

هەروەها سەردانی باخچەی فێربوون و کتێبخانەی فرەزمانمان کرد کە زۆر کتێبی جۆراوجۆری سەرانسەری جیهانی لەخۆ گرتووە.

ئامانجی ئەم سەردانە ئەوە بوو ئەم شوێنە لە نزیکەوە ببینین بۆ ئەوەی بزانین چۆن دەتوانین لە داهاتوودا تیایدا چالاک بین و زانین و ئەزمونەکان لەگەڵ جڤاکەکانی دیکە ئاڵوگۆڕ بکەنین.

 


ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار

  • وۆرکشۆپەکانی هەڵپەڕکێی کوردی
    27.09.2024
    وۆرکشۆپەکانی هەڵپەڕکێی کوردی

    دەتانەوێت فێری هەنگاو، ڕیتم و ڕەهەندە فەرهەنگییەکانی هەڵپەڕکێی کوردی بن و لەگەڵ منداڵەکانتان ساتێکی خۆش و تێروپڕ ئەزموون بکەن؟

  • وۆرکشۆپەکانی هەڵپەڕکێی کوردی دەستیان پێکرد
    10.10.2024
    وۆرکشۆپەکانی هەڵپەڕکێی کوردی دەستیان پێکرد

    یەکەمین وۆرکشۆپ تایبەت بوو بە هەڵپەڕکێی دەلیلۆ. بەشداران فێری هەنگاوەکان و ڕیتمەکان بوون. هەروەها دەربارەی پاشخانی فەرهەنگیی هەڵپەڕکێی کوردی زانیارییان وەرگرت.