نێوەندی تۆماری سەرەتایی

ڕێکخراوی یەکماڵ لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ بەدواوە، لە بەرلین شوێنێکی بۆ تۆمارکردنی سەرەتایی منداڵانی پەنابەر کردووەتەوە و هاریکارییان دەکات. کاری ئێمە ئەو کاتە دەست پێدەکات کە پەنابەرانی تەمەنبچووک (٦-١٤ ساڵان) دێنە ئەڵمانیا. لەم نێوەندەدا ژینگەیەکی ئارام و پشتگیری پێشکەشی منداڵ و نێوجەوانەکان دەکەین تا بتوانن هەنگاوە سەرەتاییەکانیان لەم وەڵاتە نوێیە بنێن. مەبەستمان ئەوەیە هاریکاری ئێوە بین تا بەزوویی لێرە جێگیر بن.

تیمە پسپۆڕەکەمان لە بواری جۆراوجۆردا پشتگیریی نێوجەوانان دەکات

  • یەکەمین هەنگاو: ئێمە هاریکاریی نێوجەوانان دەکەین تا بتوانن لەم ژینگە تازەیەدا ڕێگەی خۆیان بدۆزنەوە. زانیارییە سەرەتاییەکانیان پێ دەدەین دەربارەی ئەڵمانیا و جڤاکەکەی.
  • ڕێکخستنی پشتگیریی دەروونی: زۆر منداڵ و نێوجەوان هەن کە بە تراومادا تێپەڕیون. ئێمە لە نزیکەوە لەگەڵ پسپۆڕ و دامودەزگە تایبەتمەندەکان کار دەکەین بۆ ئەوەی چاودێڕی و ڕاوێژکاریی دەروونیی پێویستیان بۆ دابین بکەین.
  • پشتگیریی زمانی: بۆ تێکەڵبوونی  ئەم جڤاکە، زمانی ئەڵمانی ڕۆڵی گرنگ دەگێڕێت. ئێمە کۆرسی زمان و ئۆفەری دیکەی فێرکاری پێشکەشی نێوجەوانان دەکات.
  • ئینتیگراسیۆنی جڤاکی: ئێمە لە ڕێی چەندین چالاکی و بەرنامەوە پشتگیریی نێوجەوانان دەکەین لە تێکەڵبوونیان لەگەڵ جڤاکدا. هاریکارییان دەکەین تا هاوڕێیەتی بکەن و بەشداریی جڤاکی  بکەن.
  • پشتگیریی وەرزشی: ئێمە چالاکییەوەرزشییەکان بە ڕێکوپێکی پێشکەشی منداڵان دەکەین بۆ ئەوەی تەندروست بن، ڕۆحی کاری تیمیان بەرەوپێش ببەن و بتوانن کاتەکانیان بەشێوەیەکی ئەرێنی بەسەر ببەن.
  • پشتگیریی بیرۆکراسی: ئێمە لە کاروبارە فەرمییەکاندا پشتگیریی نێوجەوانان دەکەین و هاریکاریان دەبین بۆ بەدەستهێنانی بەڵگەنامە پێویستەکان.
  • پێشخستنی کەسەکی: ئێمە گرنگییەکی زۆر بە پێشخستنی هێز و کارامەییە کەسییەکانی نێوجەوانان دەدەین بۆ ئەوەی لە بەرەوپێشچوونی کەسەکیدا هاریکاریان بین.

نێوەندەکەمان شوێنێکی ئارامە بۆ نێوجەوانان تا بتوانن تیایدا هەست بە ئاسوودەیی و پارێزراوی بکەن. ئێمە لەنزیکەوە لەگەڵ هاوبەشەکانمان و دامودەزگە جیاوازەکان کار دەکەین بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە پشتگیرییان بکەین.


ئامانجەکانمان

  • تێکەڵبوونی جڤاکی بەشێوەیەکی خێرا و کاریگەر
  • بونیادنانی متمانە و خۆباوەڕی
  • پشتگیریکردن لە بەرانبەر ئەزموونی تراوما بە هاوکاری لەگەڵ پسپۆڕان
  • پشتگیریکردن لە پێشخستنی زمان و خوێندندا
  • پێشخستنی کارامەییە جڤاکی و کەسییەکان.
  • باشترکردنی ڕاهێنانی جەستەیی و کاری تیمی لە ڕێی چالاکیی وەرزشییەوە.

ڕێکخراوی یەکماڵ هەوڵ دەدات باشترین دەرفەتەکان پێشکەشی پەنابەرە تەمەنبچووکەکان بکات لەپێناو داهاتوویەکی گەش بۆ ئەوان لە ئەڵمانیا.

پێوەندی

E-Mail: stajuhitd@yekmal.de
Tel.: 0178 6820485
بەڕێوەبەری تیم: ڕۆزەرین بایسۆز
یاریدەدەران: بەرفین دەلال، شیلان ئاسلان


ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار