ڕێکخراوی یەکماڵ لەو ڕۆژە تایبەتەدا چیرۆکی کوردی بۆ منداڵان خوێندەوە.
دوای چەندین ساڵ پابەندبوون، هەوڵدان و پێداگریی ماندوونەناسانە، توانیمان هەنگاوێکی گرنگ لە بابەتی پاراستنی زمانی دایکیدا بنێیین.
بەرنامەکە بە شانۆیەکی شکۆدار بە ناوی “شەنگێ و پەنگێ” دەستی پێکرد کە لە لایەن منداڵان خۆیانەوە بە زمانی کوردی – بەبێ هاریکاریی گەورەساڵان پێشکەش کرا.
مامۆستا زارا موحەمەدی ساڵانێکە لەپێناو ئەوەی منداڵانی کورد فێری زمانی زگماکی ببن، تێدەکۆشێت.