لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار نەورۆزیش دێت؛ جەژنی سەری ساڵی کوردی، جەژنی شادی و سەرەتایەکی نوێ. نەورۆز ئەو کاتەیە کە ئێمە ماڵئاوایی لە تاریکیی زستان دەکەین و پێشوازی لە گەرمیی بەهار دەکەین.
سەربەرزین کە ڕێکخراوی یەکماڵ بەشێکی ئەرێنییە لە ژیانی فەرهەنگی لە باد کرۆیتسناخ.
دوای ئەوەی گرووپەکە بەشداری لە چەندین چالاکیی ناوچەیی و نێونەتەوەیی لە باد کرۆیتسناخدا کرد، ویستمان شتێکی تایبەت بۆ منداڵانی گرووپەکە ساز بکەین.
هەر لە چێوەی فێستیڤاڵەکەدا پێشبڕکێی فیلمی منداڵان هەیە. ئێمە خەڵاتی باشترین فیلمی منداڵان پێشکەش دەکەین.
لە ٢١ی دیسەمبەردا، لە کوردستان و چەند وەڵاتێکی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوین شەوی یەڵدا (شەوچلە) پیرۆز دەکرێت. یەڵدا، درێژترین شەوی ساڵە و دەکەوێتە دواهەمین ئێوارەی پاییز و یەکەمین شەوی زستان.