کۆمەڵەکەمان ڕۆژی ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە بەرلین بەشداری لە جڤاتی گشتیی تۆڕی فیدڕاڵیی دایکان و باوکان بۆ پەروەردە و بەشداریکردن (bbt) کرد. یەکماڵ ماوەی ساڵێکە ئەندامی چالاکی تۆڕی فیدڕاڵیی دایکان و باوکانە. لە داهاتووشدا هاوکارییەکانمان لە ڕێگەی تۆڕی بێفان کە ئێمە بەڕێوەی دەبەین، چڕتر دەکەینەوە. لە جڤاتی گشتیدا دەستەیەکی تازە بۆ بەڕێوەبردنی تۆڕەکە هەڵبژێردرا. ئێمە پیرۆزبایی لەو دەستە نوێیە دەکەین.
تۆڕی فیدڕاڵیی دایکان و باوکان تۆڕبەندی دەکات لەنێو تۆڕ و کۆمەڵەکانی دایکان و باوکانی کۆچبەر لە سەرتاسەری ئەڵمانیا. خۆی وەک کۆمەڵەیەکی پسپۆڕ دەبینێت بۆ پرسەکانی پەروەردە و بەشداریکردن. بانگەشە بۆ بەرەوپێشبردنی دیموکراسی و سیاسەتی پەروەردەی دادپەروەرانە دەکات لەسەر ئاستی ئەڵمانیا و خۆی وەک زمانحاڵی ئەو دایک و باوکانە دەبینێت کە پاشخانی کۆچبەریان هەیە لە ئەڵمانیا. ئەم تۆڕە ئامانجیەتی بەربەستەکانی بەردەم بەشداریکردنی دایکان و باوکان لە سیستەمی پەروەردەدا نەهێڵێت و داکۆکی لە یەکسانیی زیاتر لە بواری پەروەردەییدا دەکات. بۆ ئەوەی هەڵاواردن، نەژادپەرستی و کەموکوڕییە دەستنیشانکراوەکان لە سیستەمی پەروەردەدا بخرێنە بەرنامەی کار و بەشدار بێت لە نەهێشتنیان، ئەم تۆڕە وەک بەستەرێکە لە نێوان دایکان و باوکان و سیاسەتدا.