لە چوارچێوەی هەفتەی نێونەتەوەیی بەرەنگاربوونەوەی نەژادپەرستیدا، تۆڕی بێفان بە هاوکاری لەگەڵ کۆردیناسیۆن و نووسینگەی پڕۆژەی “هاوکاری لەپێناو دیموکراتی لە کرۆیتسبێرگ“، ڕۆژی ١٤ی ئاداری ٢٠٢٤ دیبەیتێکی سەرهێڵی دەربارەی “زمان، هەڵاواردن و داهاتووی ئەو زمانانەی لە بەردەم مەترسیی لەنێوچووندان” ساز کرد. دیبەیتەکە سەرنچراکێش بوو. بەشداران فرەڕەنگ بوون، ئێمە سپاسیی بەشداربوونیان دەکەین.
پانێلیستەکانی دیبەیتەکە بریتی بوون لە:
o د. ماندانا سەیفەدینپوور، زمانناس و بەڕێوەبەری بەرنامەی بەبەڵگەکردنی ئەو زمانانەی لە بەردەم مەترسیی لەنێوچووندان و ئەرشیڤی ئەو زمانانەی لە بەردەم مەترسیی لەنێوچووندان.
o د. یاشار کرغز، پسپۆڕی زمانناسی، کۆمەڵەی یەکماڵ
o ڕاشێل نانگالی، لە کۆمەڵەی Sources D’Espoir e.V
دیبەیتەکە لە لایەن مەریخ ئەرگون، بەڕێوەبەری بەشی فرەڕەنگیی ئینتەرسێکسیۆنال-ی یەکماڵ بەڕێوەبرا. ئێمە سپاسی میوانە پانێلیستەکانمان دەکەین بۆ بەشدارییە گرنگەکەیان. لە دیبەیتە سەرهێڵەکەماندا گفتوگۆ لەسەر ئەم بابەتانە کرا:
o زمان چۆن کاریگەری لە ناسنامەی جڤاکیی جڤاکەکان دەکات؟ بۆچی پاراستن و پێشخستنی زمانە بێدەوڵەتەکان و ئەو زمانانەی لە بەردەم هەڕەشەی لەنێوچووندان گرنگە؟
o تا چ ڕادەیەک زمانە بێدەوڵەتەکان و ئەوانەی لە بەردەم مەترسیی لەنێوچووندان ڕووبەڕووی هەڵاواردن و پەراوێزخستن دەبنەوە؟ ئەمە چەندە کاریگەری لەسەر بەرکەوتوان هەیە؟
o پێویستە چی بکرێت بۆ پاراستن و پێشخستنی زمانە بێدەوڵەتەکان و ئەوانەی لە بەردەم مەترسیدان؟
لە سەرانسەری جیهان نزیکەی ٧ هەزار زمان هەن، بەڵام زۆرێکیان لە مەترسیی لەنێوچووندان. زمانەکان یەکسان نین! هەندێک زمانی خاوەن ئیمتیاز هەن، هەندێک زمان هەڕەشەی لەنێوچوونیان لەسەرە، هەندێک زمان ڕووبەڕووی هەڵاواردن دەبنەوە و هەندێکیشیان نابینرێن. ئەمەش زمانی کوردی، زمانە ئەفریقییەکان، ڕۆمانی و زۆر زمانی دیکە دەگرێتەوە. هەر یەکێک لەو زمانانە زمانێکن و گوزارشت لە بەهای کولتووری و ناسنامەی جڤاکی دەکەن. پێشخستنی فرەزمانی بە شێوەیەکی دامەزراوەیی ئامانجێکی گرنگی تۆڕی بێفانە و بە شێوەیەکی چالاک پێیەوە پابەندە. بەڵام ئەم پڕۆسەیە هێدی بەڕێوە دەچێت و ڕووبەڕووی چەندین ئاڵنگاری دەبێتەوە. وەکوو جێبەجێکردنی ڕێسا فەرمییەکان (بۆ نموونە ژمارەی منداڵان)، کەمبوونی مامۆستا و پابەندنەبوونی بەڕێوەبەری فێرگەکان. لەبەرئەوە زەمینەسازی بۆ پاراستن و پێشخستنی زمانە بێدەوڵەتەکان و ئەوانەی لە بەردەم مەترسیدان، بایەخی زیاتر پەیدا دەکات. لایەنێکی دیکەی گرنگ پشتیوانی دایکان و باوکانە. پێویستە دایکان و باوکان بە هۆشیارییەوە پشتگیریی منداڵەکانیان بکەن بۆ ئەوەی زمانی زگماکیی خۆیان بپارێزن و ئەم پێویستییەش بە فێرگەکانیان ڕابگەیەنن. لە گفتوگۆی پانێڵەکەدا بە ڕوونی دەرکەوت کە پاراستنی فرەزمانی ئەرکی تەواوی جڤاکە.