ڕۆژی ٢ی ئایاری ٢٠٢٤ تۆڕی بێفان دووەمین کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆی بە شێوەی سەرهێڵ ساز کرد. جگە لە بەشداری هاوبەشە جێگیرەکانی تۆڕەکە، کۆمەڵە و پڕۆژە تازەکانیش بەشدار بوون. وەکوو پڕۆژەی Stadtteilmutter، کۆمەڵەی میگرائارتە پێڕوو هەروەها ئەو کۆمەڵانەی لەم دواییانەدا بوونەتە ئەندامی تۆڕی بێفان.
سەرنجی سەرەکیی کۆبوونەوەکە لەسەر ئاڵوگۆڕی هاوبەش و خستنەڕووی ڕێبازە هاوچەرخەکان بوو. کۆمەڵەی کۆپکولتوور. پڕۆژەکانی خۆی بە بەکارهێنانی ڕێبازی ئافرێنەرانەی وەک “Translanguagig” پێشکەش کرد، ئەمەش بوو بەهۆی گفتوگۆی هاندەر.
لە کۆبوونەوەکەدا بەشێک لە ئەندامە نوێییەکانی تۆڕەکە خۆیان ناساند کە لەنێویاندا Yaar e.V.، Etehad e.V.، Club Dialog e.V. و ئەندامانی بەڕێوەبەری بەشداری کۆبوونەوەکانی تۆڕی بێفان هەبوون.
پێکهاتەی ئەندامانی بەڕێوەبەری کۆبوونەوەکانی تۆڕەکە بەم شێوەیە گۆڕانکاری بەسەردا هات:
کۆردیناسیۆنی تۆڕی بێفان: ڕەمزیە ئویکون –
کۆمەڵەی یەکماڵ: مارينا مارکۆڤا –
جڤاکی یۆنانی لە بەرلین: ئێڤانگەلۆس تسیاپلیس –
کۆپکولتوور: پێترۆنێلا بۆردێئاینوو –
سەندیکای پەروەردە و زانست (GEW): مۆنیکا ڕێبیتسیکی و ڤیلی ستۆتیسکا –
کۆمەڵەی شپراخ-کافێی پۆڵۆنی: ئاگاتا کۆخ
لە کۆبوونەوەکەی تۆڕی بێفاندا باسی ئەم بابەتانە کرا:
پێشهاتەکانی تۆڕی بێفان –
ڕۆژی پسپۆڕی – ٢٠٢٤ –
پەیڕەوی بێفان –
ڕاپۆرتی لیژنەکان: کۆبوونەوەی لیژنەکانی SESB LAMA/GEW و AG Bildung des Partizipationsbeirats Friedrichshain-Kreuzberg
ڕۆژی پسپۆڕیی ساڵی ٢٠٢٤ لە ڕێکەوتی ٢٦ی ئەیلوول بە شێوەی سەرهێڵ بەڕێوە دەچێت. ئەم ڕێکەوتە لای خۆتان تۆمار بکەن. پێشخستنی فرەزمانی بەشێوەیەکی بەردەوام، بەشداریی دایکان و باوکان، بەشداریی ڕێکخراوەکانی کۆچبەران گرنگییەکی تایبەتی هەیە لای تۆڕی بێفان. ئەمساڵ تۆڕی بێفان لە بەرنامەی ڕۆژی پسپۆڕیدا پێشەمی بە بەشداریی فرەڕەنگ دەدات و سەرنج دەخاتە سەر بەشداربوونی چالاکانەی ڕێکخراوەکانی کۆچبەران.
کۆبوونەوەی تۆڕی بێفان سەکۆیەکە بۆ گفتوگۆی بەرهەمهێنەرانە و دیداری ئیلهامبەخشانەی بەشداران. هەم کاراکتەرە جێگیرەکان و هەمیش ئەو کۆمەڵانەی تازە بوونەتە ئەندامی تۆڕەکە بە بەشدارییەکەیان لە دەوڵەمەندکردنی کۆبوونەوەکەدا بەشدار بوون.
ئێمە سپاسی هەموو بەشداران دەکەین بۆ گفتوگۆ بەرهەمدارەکەیان!