25 ئادار 2024 | سەرهێڵ | تۆڕی بێفان

دیبەیتێکی سەرهێڵ دەربارەی “زمان، هەڵاواردن و داهاتووی ئەو زمانانەی لە بەردەم مەترسیی لەنێوچووندان” بەڕێوەچوو

 

لە چوارچێوەی هەفتەی نێونەتەوەیی بەرەنگاربوونەوەی نەژادپەرستیدا، تۆڕی بێفان بە هاوکاری لەگەڵ کۆردیناسیۆن و نووسینگەی پڕۆژەی “هاوکاری لەپێناو دیموکراتی لە کرۆیتسبێرگ“، ڕۆژی ١٤ی ئاداری ٢٠٢٤ دیبەیتێکی سەرهێڵی دەربارەی “زمان، هەڵاواردن و داهاتووی ئەو زمانانەی لە بەردەم مەترسیی لەنێوچووندان” ساز کرد. دیبەیتەکە سەرنچراکێش بوو. بەشداران فرەڕەنگ بوون، ئێمە سپاسیی بەشداربوونیان دەکەین.
پانێلیستەکانی دیبەیتەکە بریتی بوون لە:


o    د. ماندانا سەیفەدینپوور، زمانناس و بەڕێوەبەری بەرنامەی بەبەڵگەکردنی ئەو زمانانەی لە بەردەم مەترسیی لەنێوچووندان و ئەرشیڤی ئەو زمانانەی لە بەردەم مەترسیی لەنێوچووندان.
o    د. یاشار کرغز، پسپۆڕی زمانناسی، کۆمەڵەی یەکماڵ
o    ڕاشێل نانگالی، لە کۆمەڵەی Sources D’Espoir e.V


دیبەیتەکە لە لایەن مەریخ ئەرگون، بەڕێوەبەری بەشی فرەڕەنگیی ئینتەرسێکسیۆنال-ی یەکماڵ بەڕێوەبرا. ئێمە سپاسی میوانە پانێلیستەکانمان دەکەین بۆ بەشدارییە گرنگەکەیان. لە دیبەیتە سەرهێڵەکەماندا گفتوگۆ لەسەر ئەم بابەتانە کرا:

o    زمان چۆن کاریگەری لە ناسنامەی جڤاکیی جڤاکەکان دەکات؟ بۆچی پاراستن و پێشخستنی زمانە بێدەوڵەتەکان و ئەو زمانانەی لە بەردەم هەڕەشەی لەنێوچووندان گرنگە؟
o    تا چ ڕادەیەک زمانە بێدەوڵەتەکان و ئەوانەی لە بەردەم مەترسیی لەنێوچووندان ڕووبەڕووی هەڵاواردن و پەراوێزخستن دەبنەوە؟ ئەمە چەندە کاریگەری لەسەر بەرکەوتوان هەیە؟
o    پێویستە چی بکرێت بۆ پاراستن و پێشخستنی زمانە بێدەوڵەتەکان و ئەوانەی لە بەردەم مەترسیدان؟

لە سەرانسەری جیهان نزیکەی ٧ هەزار زمان هەن، بەڵام زۆرێکیان لە مەترسیی لەنێوچووندان. زمانەکان یەکسان نین! هەندێک زمانی خاوەن ئیمتیاز هەن، هەندێک زمان هەڕەشەی لەنێوچوونیان لەسەرە، هەندێک زمان ڕووبەڕووی هەڵاواردن دەبنەوە و هەندێکیشیان نابینرێن. ئەمەش زمانی کوردی، زمانە ئەفریقییەکان، ڕۆمانی و زۆر زمانی دیکە دەگرێتەوە. هەر یەکێک لەو زمانانە زمانێکن و گوزارشت لە بەهای کولتووری و ناسنامەی جڤاکی دەکەن. پێشخستنی فرەزمانی بە شێوەیەکی دامەزراوەیی ئامانجێکی گرنگی تۆڕی بێفانە و بە شێوەیەکی چالاک پێیەوە پابەندە. بەڵام ئەم پڕۆسەیە هێدی بەڕێوە دەچێت و ڕووبەڕووی چەندین ئاڵنگاری دەبێتەوە. وەکوو جێبەجێکردنی ڕێسا فەرمییەکان (بۆ نموونە ژمارەی منداڵان)، کەمبوونی مامۆستا و پابەندنەبوونی بەڕێوەبەری فێرگەکان. لەبەرئەوە زەمینەسازی بۆ پاراستن و پێشخستنی زمانە بێدەوڵەتەکان و ئەوانەی لە بەردەم مەترسیدان، بایەخی زیاتر پەیدا دەکات. لایەنێکی دیکەی گرنگ پشتیوانی دایکان و باوکانە. پێویستە دایکان و باوکان بە هۆشیارییەوە پشتگیریی منداڵەکانیان بکەن بۆ ئەوەی زمانی زگماکیی خۆیان بپارێزن و ئەم پێویستییەش بە فێرگەکانیان ڕابگەیەنن. لە گفتوگۆی پانێڵەکەدا بە ڕوونی دەرکەوت کە پاراستنی فرەزمانی ئەرکی تەواوی جڤاکە.

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار