ڕۆژی ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ لە چوارچێوەی پڕۆژەی “STAP vorwärts” لە ناوەندی خێزانی ڕەنگین لە بەرلین نانی بەیانیی ڕاهێزان ساز کرا.
دایکان و باوکانی کۆچبەر و پەنابەر بانگهێشت کرابوون تا پێکەوە ئەزموونی خۆیان لە بواری پەروەردەدا ئاڵوگۆڕ بکەن و بناغەی تۆڕی دایکان و باوکان لە بەرلین دابنێن بۆ ئەوەی ڕۆڵیان هەبێت لە باخچەی ساوایان و فێرگەکان.
میوانی ئاخافتڤانمان پەروەردەکاری جڤاکی و تەراپیستی سیستەماتیک فریدریکە فرانک دەربارەی بابەتی “ئاسوودەیی و بەڕێوەبردنی سترێس” قسەی کرد. لەو چوارچێوەیەدا پرسیارگەلی وەکوو “سترێس چییە؟”، “کاتێک سترێس هەبێت، لە جەستەدا چی ڕوودەدات؟” و “ئێمە دەتوانین چی بکەین” بوونە ڕۆژەڤ.
لە چوارچێوەی پڕۆژەی “STAP vorwärts”دا، ئێمە پلانسازی دەکەین کە لە ساڵانی داهاتوودا تۆڕی دایکان و باوکان بونیاد بنێین بۆ ئەوەی ئەم تۆڕە زەمینەی پێشخستنی بەشداریی پەروەردەیی و دەرفەتی یەکسان ساز بکات. ئامانجی ئەم تۆڕە ئەوەیە کە دایکان و باوکانی خاوەن پاشخانی کۆچبەری و پەنابەری لە دەستەی پەروەردەییدا بەشدار بن و نوێنەرایەتیی خواستەکانیان بکەن. کۆبوونەوە هاوبەشەکان ڕێخۆشکەرن بۆ مشتومڕ لەسەر پێویستی، دەرفەتی بەشداری و ڕاهێزانی دایکان و باوکان.
لە چوارچێوەی ئەم پڕۆژەیەدا، دایک و باوکە بەشدارەکان دەربارەی ساختاری بەشداری، پەیوەندی و دیزاینکردنی بژاردەکان دەگەنە لەیەکترتێگەیشتن بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی چالاک لە پەروەردەکردنی منداڵەکانیان بەشدار بن و کاریگەرییەکی ئەرێنی لە جیهانی پەروەردەیی بەرلیندا دروست بکەن.
ئێمە سپاسی هەموو دایکان و باوکان دەکەین کە لە نانی بەیانیی ڕاهێزاندا بەشدار بوون. ئێمە بە هیوای بەردەوامیی ئەم پڕۆژەین کە دادپەروەریی پەروەردەیی پێشدەخات.