گرووپی دەفی کۆمەڵەکەمان ناسراو بە “کۆما یەکماڵ” ڕۆژی ٢١ی ئۆکتۆبەر بە خۆشحاڵییەوە بانگهێشتی Caritas-SkF-Essen (CSE)ی لە ئێسن پەسەند کرد و لە “خاڵی دیداری باشوور” پێرفۆڕمانسی خۆی پێشکەش کرد.
لە چوارچێوەی “Komma Feiern”دا گرووپەکەمان لەگەڵ گۆرانیبێژ سەروەت چەند بەرهەمێکی کلاسیکی کوردییان پێشکەش کرد.
ئەم گرووپە خۆبەخشەی یەکماڵ، هەفتانە جارێک لە VielRespektZentrum لە ئێسن کۆدەبێتەوە. دڵخوازانی دیکەی موزیکیش دەتوانن بفەرموون و بەخێر بێن.