کۆبوونەوەی کۆتایی ساڵی تۆڕی بێفان لە دوای چوار ساڵ بە شێوەیەکی ڕووبەڕوو لە کەشوهەوایەکی خۆشدا لە ناوەندی خێزانی ڕەنگین-ی سەر بە ڕێکخراوەکەمان یەکماڵ بەڕێوەچوو. نوێنەرانی چەندین ڕێکخراوی ئەندام و هاوبەشەکانی تۆڕ هاتنە لای یەکتر تا پێکەوە ئاوڕێک لە ساڵی ڕابردوو بدەنەوە و چاوێک لە ساڵی ٢٠٢٥ بکەن.
سەرەتا ڕەمزیە ئویکون ڕێکخەری تۆڕی بێفان هەڵسەنگاندنێکی بەرفرەوانی لەسەر کاری دوازدە مانگی ڕابردوو کرد و دەربارەی چالاکییە پلانکراوەکان زانیاری دا. دواتر ڕاپرسییەکی سەرهێڵ ئەنجام درا. ئەم ڕاپرسییە دەرفەتی بۆ ئامادەبوان ڕەخساند کە ئەزموون و پێشنیازەکانی خۆیان بۆ هاوکاری لەگەڵ تۆڕی بێفان بخەنەڕوو.
ئێمە شادمان بووین بە بەشداری بەڕێز مارک هامپرێشت لە بەڕێوەبەرایەتیی سێناتی بەرلین بۆ پەروەردە، نێوجەوان و خێزان هەروەها بەڕێز کرستینە گرۆتە لە بەشی کار، سۆسیال و دژەهەڵاواردن لە نووسینگەی بەشداری، ئینتیگراسیۆن و کۆچبەریی سەر بە سێناتی بەرلین. ئەوان بە ئامادەبوونی خۆیان ئاماژەیان بە گرنگیی کارەکان کرد.
ئاڵوگۆڕی کۆتایی دەرفەتێکی باش بوو بۆ گفتوگۆ و پێوەندیی نوێ. کەشوهەوای ئەرێنی و گفتوگۆی بەسوود دەریانخست کە ئیڤێنتی ڕووبەڕوو چەندە گرنگە.
زۆر سپاسی هەموو بەشداران دەکەین بۆ ئەم ئێوارە تایبەتە. هەروەها سپاسی ڕێکخراوی ئەندام Kiezanker e.V. دەکەین کە بووفێیەکی خۆشی ئامادە کردبوو و ئیڤێنتەکەی خۆشتر کرد.