لە چوارچێوەی کۆنسێپتی کۆمەڵەی Quartier Radewig e.V. بە ناوی “١٠٠١ شەو – کریسمسی کولتوورەکان” کە بە پشتگیری بەرپرسانی شاری هێرفۆرد بەڕێوە دەچێت، ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو لە هێرفۆرد بەشداریمان لە بازاڕی کریسمسدا کرد.
کوخەکەمان لە نێوان کاتژمێر ١٦ و ١٩ کراوە بوو. دەرفەتمان بۆ ڕەخسا کە یەکماڵ بناسێنین، جلوبەرگی کوردی، خواردنی کوردی و موزیکی کوردیی بە ئامێری دەف پێشکەش بکەین.
هەروەها لەسەر چالاکییەکانی یەکماڵ بڵاوکراوەمان بڵاو کردنەوە و زانیاریمان بە خەڵک دا لەسەر وانەی کوردی لە فێرگەکان.
هەرچەندە کەشوهەوا سارد بوو، بەڵام پێشوازیی خەڵک و جۆشوخرۆشی چالاکییە کولتوورییەکان شادمانی کردین. ئێمە زۆر سپاسی کۆمەڵەی Quartier Radewig e.V.، بەرپرسانی شاری هێرفۆرد و هاوکارانی لقی یەکماڵ لە بیلەفێلد دەکەین بۆ پشتیوانییان.