ئەم هێرشە هۆڤانەیەی لە ماگدێبۆرگ هەموومانی بە قووڵی تووشی شۆک کرد و بەتووندی ئیدانەی دەکەین. دەزانین کە وشەکان ناتوانن ئازارەکان کەم بکەنەوە، سەرەڕای ئەوەش هاوسۆزیی خۆمان دەردەبڕین. پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی هەموو ئەوانە دەکەین کە ئازیزانیان لەدەست داوە و هیوای خۆڕاگرییان بۆ دەخوازین لەم کاتە سەختەدا. هەروەها هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازین.
کاتی ئەوە هاتووە یەکگرتوویی جڤاکی پتەوتر بکەین و هەنگاوی یەکلاکەرەوە لە دژی ئەو کەسانە بگرینە بەر کە ڕق و هەڵاواردن لە جڤاکەکەماندا بڵاو دەکەنەوە