07 کانوونی دووەم 2025 | بەرلین | ڕاوێژکاری

ڕاوێژکارییەکەمان لەبارەی ڕێکارەکانی پەنابەری کۆتایی دێت!

بەداخەوە، لە ١ی ئاداری ٢٠٢٥ بەدواوە ناتوانین لە بەرلین ڕاوێژکاریی قانوونی لەبارەی ڕێکارەکانی پەنابەری پێشکەش بکەین. ئێمە نیگەرانین لەم پێشهاتە و سپاسی تێگەیشتنتان دەکەین. پێتان ڕادەگەیەنین کە هەموو هەوڵێک دەدەین تا ئەم ئۆفەرە لە داهاتوودا دەست پێبکاتەوە.

لە ٢٣ی دیسەمبەری ٢٠٢٤ ئیمەیڵێکمان لە لایەن فەرمانگەی فیدراڵی بۆ کۆچ و پەنابەران (BAMF) پێگەیشت و ئاگادار کراینەوە کە لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ بەدواوە پشتگیریی دارایی بە ڕاوێژکاریی پەنابەری و ڕێکارەکانیی سەر بە یەکماڵ نادرێت. لەپاڵ ئێمە دوو نێوەندی ڕاوێژکاریی دیکە لە بەرلین ڕووبەڕووی هەمان بڕیار بوونەتەوە، کە ئەوانیش ئەندامی "پاریتێتیشە ڤۆهلفاهرتسفێرباند بەرلین"ن.

ئێمە ئەم بڕیارەی "بامف" بە هاکەزایی دەبینین و دەرکی ناکەین. بە تایبەت کە تا ئێستا هیچ هۆکارێکی ڕوون بۆ ئەم بڕیارە نەخراوەتەڕوو. بەداخەوە ڕاوێژکاریی قانوونی پەنابەری لە ئەڵمانیا بە گشتی لە مەترسیدایە. شارەزایان ترسیان هەیە لە هاوینی ٢٠٢٥ بەدواوە پشتگیرییە داراییەکان لە لایەن بامف-ەوە بەتەواوی ڕابگیرێن.

لە ماوەی ڕابردوودا، ڕۆژانە ٨-١٠ کەس  سوودیان لە ڕاوێژکاریی قانوونی پەنابەریی سەر بە یەکماڵ وەرگرتووە. بەداخەوە ناتوانین بەبێ پشتگیریی دارایی لە لایەن حکوومەتی فیدراڵەوە ئەم ئۆفەرە بپارێزین.

بەڵام لەبەر گرنگیی ئەم ڕاوێژکارییە بۆ جڤاکەکەمان، ئێمە بە چڕی بەدوای پشتگیری داراییدا دەگەڕێین و لەم نێوەندەدا "ڕاوێژی خێرا" دەپارێزین. بۆیە تکایە بەردەوام لەگەڵمان لە پێوەندیدا بن. ئەگەر پێوەندیمان لەگەڵ بگرن، ئێمە وەک هەمیشە چارەسەرێکتان بۆ دەدۆزینەوە.

پێوەندی

Festnetz: 030 616 25 848
Handy: 0157 348 79 140
WhatsApp: 0157 348 79 140
E-Mail: beratung@yekmal.de

ناونیشان: Karl-Marx-Straße 172, 12043 Berlin-Neukölln

 

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار