20 کانوونی دووەم 2025 | بەرلین | ئەکادیمیای یەکماڵ

سەمپۆزیوومی ڕۆژی زمانی دایک ٢٠٢٥

ڕۆژی ٢١ی شوباتی ٢٠٢٥ کە ڕۆژی نێونەتەوەیی زمانی دایکە، ئێمە بە سازکردنی سەمپۆزیوومێک ئەو بۆنەیە پیرۆز ڕادەگرین. لەم ڕۆژە تایبەتەدا، تۆژەر، بەڕێوەبەر و بەرپرسانی ڕێکخراوە جڤاکییەکانی نەتەوە جیاجیاکان، دایباب و داکۆکیکارانی فرەزمانی کۆدەبنەوە و لەبارەی فرەزمانی و بە تایبەتیش فرەزمانی لەنێو خێزاندا، گفتوگۆ دەکەن و باسی پێشهات و گەشەسەندنەکان دەکەن.

ئەم سەمپۆزیوومە کە بە سەرناوی "فرەزمانی لە خێزاندا" ساز دەکرێت، دەبێتە پلاتفۆڕمێک بۆ گفتوگۆ دەربارەی ڕۆڵی گرنگی خێزان لە پاراستن و پێشخستنی فرەزمانی لەنێو نەوەکاندا. لە سەمپۆزیوومەکەدا هەم لەسەر دەرفەت و مۆدێلەکانی ئێستای بواری فرەزمانی لەنێو خێزان و دامودەزگە پەروەردەییەکانی وەک زارۆخانە و فێرگە گفتوگۆ دەکەین هەم بەربەستەکانی خێزانەکان، خواست و چاوەڕوانییەکانیان بۆ داهاتووی زمانی منداڵەکانیان دەخەینە بەر باس. هەروەها گرنگیی ڕۆڵی ڕێکخراوە جڤاکییەکان لەم پرسەدا دەخەینە بەر باس.
 
سەمپۆزیووم دوو بەش لەخۆ دەگرێت

  • ئاڵوگۆڕی زانستی بە بەشداریی پسپۆڕانی فرەزمانی و پەروەردەی زمانی، ئەوانەی کە ڕوانگە و بۆچوونی جیاواز لەو بارەیەوە دێننە ئەڵمانیا، هەروەها هەڵوێستی خێزان، دامودەزگە پەروەردەیی و جڤاکییەکان نیشان دەدەن.
  • - لە پانێڵێکدا لەگەڵ نوێنەرانی ڕێکخراوە جڤاکییەکان، ئەکادیمییەکان و پسپۆڕانی پەروەردە هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی هەمەلایەنی خێزانەکان، سەرچاوە و چارەسەرییە بەردەستەکان وهەروەها ئاڵنگاری و ڕوانگەکانی داهاتوو دەکەین.

لە لایەکی دیکەوە، ئەکادیمیای یەکماڵ ئەنجامی دوایین تۆژینەوەی خۆی بە هاوکاری لەگەڵ تۆڕی بێفان لەبارەی فرەزمانی لە خێزان، زارۆخانە و فێرگەدا دەخاتەڕوو. هەروەها لەبارەی کاریگەرییە ئەرێنییەکانی جیاوازیی زمانی لەسەر پێشکەوتن و پەروەردەی بەرایی منداڵ زانیاری دەدات.

پیرۆزبایی دامەزراندنی ئەکادیمیای یەکماڵ

لە دوای سەمپۆزیوومەکە، چالاکییەکی پیرۆزبایی بەبۆنەی دامەزراندنی ئەکادیمیای یەکماڵ وەک دامەزراوەیەکی سەربەخۆی قازانجنەویست ساز دەکرێت. بەرەوپێشچوونی ئەکادیمیا لە بەشێکی ڕێکخراوی یەکماڵ بۆ دامەزراوەیەکی نوێی خاوەن پێگەی فەرمی، نیشانەی گەشەسەندنە بۆ پشتگیری لەو مامۆستا، فێرکار و دایبابانەی داکۆکی لە فرەزمانی دەکەن و فرەزمانی لە فێرکاریدا و زمانی کوردی لە ئەڵمانیا بەرەوپێش دەبەن.

ڕێکەوت: ٢١ی شوباتی ٢٠٢٥

ناونیشان: Leibniz-Zentrum Allgemeine Sprachwissenschaft
Eberhard-Lämmert-Saal
Meierottostr. 8, 10719 Berlin-Wilmersdorf

 
ناونووسی: https://eveeno.com/fachtagung_2025
 

ڕێکخەرانی سەمپۆزیووم: ئەکادیمیای یەکماڵ و ڕێکخراوی یەکماڵ

هاوکارانی سەمپۆزیووم:

Leibniz-Zentrum Allgemeine Sprachwissenschaft (ZAS)

Berliner Interdisziplinärer Verbund für Mehrsprachigkeit (BIVEM)

The Endangered Languages Archive (ELAR)/Berlin-Brandenburgischen Akademie der Wissenschaften (BBAW)

BEFaN (Bildung-Eltern-Familie-Nachbarschaft)-Netzwerk

بەرنامە:

My alt text

 

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار