نیگەرانیی قووڵی خۆمان دەردەبڕین لە بەرانبەر ئەو هێرشە نەژادپەرست و زایەندییەی کە کراوەتە سەر پەڕلەمانتاری پارتیی چەپ لە پەڕلەمانی فیدڕاڵی ئەڵمانیا گۆکای ئاکبولوت.
ئێوارەی ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ بەڕێز گۆکای ئاکبولوت لە کاتی گەشتەکەیدا بەرەو شتوتگارت، لەنێو شەمەندەفەردا لە لایەن گرووپێکی ڕاستڕەوی تووندڕەو ڕووبەڕووی دەستدرێژیی زایەندی، سوکایەتیی نەژادپەرستانە و هێرشی جەستەیی بوویەوە. ڕووداوەکە دەرخەری ئەوەیە کە ئێستا ڕەوشی جڤاکی چەندە مەترسیدار بووە.
ئەم ڕووداوە تەنها هێرشێک نییە لە بەرانبەر بەڕێز ئاکبولوت وەک کەسێک، بەڵکوو هێرشە لە دژی بەها دیموکراتییەکانمان و پێکەوەژیانی ئاشتییانە.
جێگەی نەژادپەرستی، زایەندپەرستی و تووندڕەویی ڕاستڕەو لە جڤاکەکەماندا نابێتەوە. کردەوەی بەم شێوەیە ئەنجامی ترسناکی کەشێکی سیاسی و جڤاکییە کە بە هەندێک هەڵوێست پەرەی پێدراوە.
ئێمە پشتگیریی تەواوی خۆمان بۆ بەڕێز ئاکبولوت ڕادەگەیەنین. ئێمە لەگەڵ ئەوین و داوای لێکۆڵینەوە دەکەین لەبارەی ئەو ڕووداوە.
بانگی هەموو کەس و لایەنەکان دەکەین کە لە دژی ڕق و تووندوتیژی هەڵوێستی خۆیان نیشان بدەن. ئێستا پێویستیمان بە هەڵوێستێکی ڕوونە لە دژی هەموو شێوەکانی دوژمنکاری بەرانبەر مرۆڤ. بە تایبەت بە لەبەرچاوگرتنی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی ئەڵمانیا کە لە مانگی شوباتدا بەڕێوەدەچێت. بەرپرسایەتی لە ئەستۆی سیاسەتمەدار، دامودەزگەکان و ڕێکخراوەکانی جڤاکی سڤیل-دایە کە بە هەموو هێزی خۆیان لە دژی ئەم پێشهاتانە بوەستنەوە و یەکهەڵوێست بن.
یەکێتیی خێزانەکوردستانییەکان لە ئەڵمانیا - یەکماڵ