لقی یەکماڵ لە برێمەن بە ئۆفەرێکی موزیک دەست بە ساڵی نوێی ٢٠٢٥ دەکات. منداڵان و نێوجەوانانی ٨ تا ١٤ ساڵان بانگهێشت دەکەین تاکوو لە ڕێی ئامێری موزیکی سازەوە ئاوێزانی جیهانی موزیک بن. کۆرسەکە بە ڕێبەرایەتیی مامۆستایانی بەئەزموونی موزیک یەکبوون سنجار و کەنان بیلیجی بەڕێوەدەچێت.
ئامانجی کۆرسی ساز ئەوەیە کە منداڵان و نێوجەوانان فێری لێدانی ساز بن. کۆرسەکەمان دەرفەت بۆ بەشداران دەڕەخسێنێت کە بەچڕی سەرگەرمی ئەم ئامێرە موزیکییە بن و هونەری موزیکیی خۆیان بەرەوپێش ببەن. لە کۆرسەکەدا بەشداران لە زمانی جیاوازەوە فێری گۆرانی دەبن بۆ ئەوەی ئاگایی خۆیان لەسەر فەرهەنگ، زمان و نەریتی جیاواز فرەوان بکەن. ئەم کارە نێوفەرهەنگییە بۆ بەهێزکردنی لێبووردەیی، هۆشیاریی فەرهەنگی و تێگەیشتنی گەلانە. ئامانجێکی سەرەکیی دیکە بەهێزکردنی خۆباوەڕی و ناسنامەی فەرهەنگیی منداڵان و نێوجەوانانە.
هەفتانە جارێک کۆرسەکە لە ڤیژن کولتوور بەڕێوە دەچێت کە تێیدا بەشداران فێری تەکنیکە بنەڕەتییەکانی لێدانی ساز دەبن. بە هاوکاریی ڕێبەرایەتییەکی پێداگۆژی، وانەکان تێکەڵەیەک لە چاودێریی کەسی و فێرکاریی گرووپی لەخۆدەگرن. ڕێبازی فێرکاریی گونجاو بۆ هاندانی بەشداران بەکاردەهێندرێت، تا ببێتە ئەزموونێکی ئەرێنی بۆ بەشداران.
کۆنسێرتی کۆتاییهاتنی کۆرس
بەشێکی گرنگی ئەم پڕۆژەیە سازکردنی کۆنسێرتێکی کراوەیە لە کۆتایی کۆرسەکەدا کە تێیدا بەشداران لێهاتوویی خۆیان لە موزیکدا کە فێری بوون، پێشکەش دەکەن.
هاوکاری لەگەڵ فێرگە و نێوەندە فەرهەنگییەکان
پڕۆژەکەمان لەنزیکەوە لەگەڵ فێرگەیەکی قۆناغی نێوین هاوئاهەنگی دەکات.
هەروەها هەنگاوەکان و سەرکەوتنەکانی پڕۆژەکە بە ڕاپۆرت بەڵگە دەکرێن. بەشێکی گرنگی پڕۆژەکە کارکردنە لەگەڵ دایکان و باوکان. ئامانج ئەوەیە کە لە ڕێی پێوەندیی نێوفەرهەنگی و بەشداریی جڤاکی، هاوکاری لەگەڵ دایکان و باوکان بەرەوپێش ببرێت.
کەی؟
هەموو چوارشەممەیەک، کاتژمێر ١٦:٠٠ - ١٨:٠٠
ژمارەی بەشداران سنووردارە. لەبەرئەوە تکایە زوو ناوی خۆتان بنووسن!
بە دیدارتان شادمان دەبین!
بۆ ناونووسی:
E-Mail: buro-bremen@yekmal.de
Tel.: 0421 499 38003
Mobil: 0178 660 8852
لەکوێ؟
QBZ Morgenland, Morgenlandstraße 43, 28237 Bremen
پشتگیریی دارایی لە لایەن
Kultur macht Stark und dem Bundesministerium für Bildung und Forschung
هاوبەشەکانمان
Kultur vor Ort e.V. û Visionskultur