31 کانوونی دووەم 2025 | بۆچوون

دەنگ بدەن - دیموکراتی بەهێز بکەن!

دەنگ بدەن - دیموکراتی بەهێز بکەن!

 

ڕۆژی ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٥ هەڵبژاردنی پەڕلەمانی ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت. هەر کەسێک لەم هەڵبژاردنەدا دەنگ بدات، شانسی دەبێت کە دیموکراتی بەهێز بکات. ئێستا لە ئەڵمانیا دیموکراتی لە مەترسیدایە. ئێمە وەک یەکێتیی خێزانەکوردستانییەکان لە ئەڵمانیا - یەکماڵ داوا لە هەموو دەنگدەران دەکەین بەشداری لەم پڕۆسە دیموکراتییەدا بکەن.

هەڵوێستی ڕاستڕەوە تووندڕەوەکان بەردەوام لەنێو جڤاکدا بڵاو دەبێتەوە و بەها دیموکراتییەکان دەخەنە ژێر پرسیارەوە. قەیرانە بەردەوامەکان بوونەتە هۆی ئەوەی لەنێو خەڵکدا ناڕوونی و نادڵنیایی دروست بێت. پارتییە پۆپۆلیست و نەژادپەرستەکان ئەم دۆخە دەقۆزنەوە بۆ ئەوەی بەربەست بخەنە نێوان جڤاکە پەراوێزەکان و بەناو "جڤاکی زۆرینە" تا لە یەکتریان دوور بخەنەوە.

لە ئەڵمانیا ٢٣،٥ ملیۆن مرۆڤی بە پاشخان کۆچبەر دەژین. ئەم ڕێژەیە چواریەکی جڤاکی ئەڵمانیا پێکدێنێت. زۆر کەس کە خاوەنی وەڵاتینامەی ئەڵمانن، دەرفەتی دەنگدانیان هەیە. بەڵام هەموو کەس ناتوانێت دەنگ بدات. لەگەڵ ئەوەشدا هەموان دەتوانن ڕۆڵیان لە پڕۆسەی دیموکراتیدا هەبێت و دەنگی خۆیان لەپێناو ئازادی و دیموکراتیدا بەرز بکەنەوە.

گرنگە کە لەم کاتانەدا هاوپشتی یەکتر بین و پێکەوە داهاتووی خۆمان بونیاد بنێین. ئێمە هەموومان بەشێکی گرنگی ئەم جڤاکەین. لەبەرئەوە داواتان لێ دەکەین کە هەموو هەلێک بۆ بەشداربوون و پشتگیریی دیموکراتی بەکاربێنن.

دیموکراتی بکەنە پێوەری دەنگدان. مافی ئازادیی کۆبوونەوە بەکاربێنن. بەشداری لە خۆپیشاندانەکاندا بکەن. لەسەر ئەم بابەتە لەگەڵ خێزان و کەسوکارتان قسە بکەن.

دەنگی تۆ - داهاتووی تۆیە!

 

 

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار