24 شوبات 2025 | باد کرۆیتسناخ

پڕۆژەی هونەر و چارەسەری لە باد کرۆیتسناخ دەستی پێکرد

لقی ڕێکخراوەکەمان لە هەرێمی ڕاینلاند پفالتس لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٥دا لە ناوچەی باد کرۆیتسناخ دەستی بە پڕۆژەیەکی نوێی هونەر و چارەسەری کرد. پڕۆژەکە پێشوازییەکی گەرمی لێ کرا و ٤٠ فێرخوازی ٨ - ١٨ ساڵان لە ١٤ نەتەوەی جیاواز بەشدارییان تێدا کرد.

بە گوتەی بەڕێوەبەری پڕۆژەکەمان لەیلا کارا، پێشتر لیستێکی چاوەڕوانی بۆ منداڵان و نەوجەوانان ئامادە کرابوو. بەشێکی بەشداران لە شارەکانی دیکەی هەرێمەکەوە هەفتانە بەشداری لە پڕۆژەکەدا دەکەن.

ئێمە هیوای ئەزموونێکی زانستی و پێشکەوتنێکی بەرچاوی لێهاتوویی کەسەکی بۆ ئەو منداڵ و نەوجەوانانە دەخوازین کە لە پڕۆژەکەدا بەشدارن. بە هیوای ئەنجامی گەورەین.

پڕۆژەکەمان هەفتانە بەڕێوە دەچێت و تا دیسەمبەری ٢٠٢٥ بەردەوام دەبێت. ئێمە سپاسی تیمی هێژای پڕۆژەکە هاوکارانمان کیرستن، ئاننێتە و لەیلا دەکەین بۆ ڕەنج و ماندووبوونیان. سپاسی هەموو فێرگەکان، کارمەندانی جڤاکی لە فێرگەکان، دامودەزگە جڤاکییەکان و دامەزراوە پەروەردەییە تایبەتەکانی باد کرۆیتس ناخ و شارەکانی دەوروبەری دەکەین کە فێرخوازەکانیان دەنێرنە پڕۆژەکەمان. 

هەروەها سپاسی ڕێکخراوی پەروەردەی فەرهەنگیی منداڵان و نەوجەوانان دەکەین بۆ پشتگیرییە بەردەوامەکەیان.

 

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار