ڕۆژی ٢١ی نیسانی ٢٠٢٥ یەکەمین چالاکیی لەبارەی فیلم لە چوارچێوەی بەرنامەی "دەنگێن کوردی ل بەرلینێ" لە نێوەندی خێزانی ڕەنگین بەڕێوەچوو. فیلمی "Im toten Winkel"ی دەرهێنەر ئایشە پۆڵات کە چەندین خەڵاتی وەرگرتووە نمایش کرا. دوای ئەوەی پێکەوە سەیری فیلمەکەمان کرد، هەلێکی تایبەتمان بۆ ڕەخسا کە لەگەڵ ئایشە پۆڵات گفتوگۆیەکی کراوە بکەین.
لەو گفتوگۆیەدا باس لە بابەتە سەرەکییەکانی فیلمەکە کرا - بە تایبەت تووندوتیژیی سیستەماتیک و نەژادپەرستیی دەوڵەت کە لە لایەن دامودەزگە هەواڵگرییەکانی دەوڵەتی تورک ڕووبەڕووی جڤاکی کورد بووەتەوە\دەبێتەوە.
دەرهێنەر بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش باسی بەسەرهاتەکانی خۆی لە دروستکردنی فیلمەکە و پاشخانی سیاسیی خۆی کرد کە کاریگەری لە کارەکەی کردووە. بەشدارانیش چالاکانە بە پرسیارە سەرنجڕاکێشەکانی خۆیان گفتوگۆکەیان دەوڵەمەندتر کرد.
ئەم چالاکییە بە کوردیی کورمانجی بەڕێوەچوو، بەڵام وەرگێڕی ئەڵمانی - کوردی دابین کرابوو بۆ ئەو کەسانەی کورد نین و ئامادەی چالاکییەکەن. کەشوهەوای گەرم و کراوە ئێوارەکەی کردە بۆنەیەکی بچووکی فیلم و بوو بە بەسەرهاتێکی تایبەت بۆ هەموو بەشداران.
زۆر سپاسی ئایشە پۆڵات دەکەین بۆ بەشداری و بۆچوونە کراوەکانی، هەروەها سپاس بۆ پێشکەشکار ڕۆژدا باکان، وەرگێڕ ساکی کایا، ڕێکخەری چالاکییەکانی فیلم لە بەرنامەی "دەنگێن کوردی ل بەرلینێ" سیدار بایرام ئۆرهان، ڕێکخەری بەرنامەکە داود یەشیلمەن، هەمزە ئاڵتوون بۆ هاریکارییەکەی - هەڵبەت سپاس بۆ هەموو بەشداران کە بە ئامادەبوونیان ئەم ئێوارە خۆش و گەشەیان دروست کرد.
تێبینی: بەرنامەکەمان بەردەوام دەبێت - دوو هەفتە جارێک، دووشەممەی یەکەم و سێیەمی مانگ کاتژمێر ١٨ لە نێوەندی خێزانی ڕەنگین.
بە هیوای دیدارتانین لە چالاکییەکانی داهاتوو!