23 حوزەیران 2025 | ناوەندی خێزانی ڕەنگین

زمانی خێزان لە ڕۆژەڤی بازنەی هێزدارکردندایە

زمانی خێزان لە ڕۆژەڤی بازنەی هێزدارکردندایە

 

لە چوارچێوەی بازنەی هێزدارکردندا کە مانگانە لە نێوەندی خێزانی ڕەنگین لە بەرلین بەڕێوە دەچێت، لەگەڵ دایکان و باوکان لەبارەی بەشداربوونیان لە دامەزراوە پەروەردەییەکاندا و بابەتی پێوەندیدار قسە دەکەین.

لە سێ دیداری ڕابردوودا بەجددی لەسەر بابەتی زمانی خێزان قسەمان کرد. دایکان و باوکان چۆن بتوانن لە چوارچێوەی فێرگەدا پشتگیریی فێربوون و پراکتیککردنی زمانی خێزانەکەیان بکەن؟ فرەزمانی بۆ ئێمە واتەی چییە؟

دوایین دیدار کە ڕۆژی ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ بەڕێوەچوو، لەسەر بایۆگرافیای زمانی کەسەکی بوو. خاڵی سەرەتا کارتێک بوو کە لەسەری نووسرابوو "من" کە بەنی ڕەنگین کارتەکەی بە مرۆڤەکانی دیکە دەبەستەوە. لە ڕیزدا دایک و باوک، داپیر و باپیر، خەزوور و خەسوو، هاوکار، مامۆستا، منداڵ و کەسانی دیکەی ژیانی ڕۆژانەمان هەبوون. 

هەر ڕەنگێک گوزارشتی لە زمانێک دەکرد، هەر گرێدانێک چیرۆکێکی دەگێڕایەوە. بەشێکیان بە دەنگی بەرز باس دەکران، ئەوانی دیکەش بەبێدەنگی دەنووسران. ئەمەش پێوەندی بە سەردەمی منداڵی، ئێستا و داهاتوو - هەروەها خواستەکان بۆ نەوەی داهاتوو هەبوو.

بەم شێوەیە تۆڕێکی بیرەوەری، زمان و پێوەندی دروست بوو.


ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار