هەموو ساڵێک کیتس ئاگێ لە کۆلنیشە هایدە "Kiez-AG Köllnische Heide“ فێستیڤاڵێکی گەورەی دراوسێیەتی بۆ منداڵان و خێزانەکانی گەڕەکەکە ساز دەکات. فێستیڤاڵی " فێست فوە ئالە Fest für Alle" ئەم ساڵ لە ٤ی تەمووزی ٢٠٢٥دا لە مێگەنەراتسیۆننپلاتس لە ڤایسە زیدلوونگ Mehrgenerationenplatz Weiße Siedlung بەڕێوەچوو.
چەندین ئۆفەری جۆراوجۆری یاری، وەرزش و خواردن، هەروەها زانیاری لە لایەن ڕێکخراو و پڕۆژەکانی کۆلنیشە هایدە پێشکەش کران. تیمی نێوەندی خێزانی هایدێک-یش لەسەر ستاندی خۆی زانیاری لەبارەی ئۆفەرەکانی، هەروەها خواردن و خواردنەوەی سووکی پێشکەش کرد.
بەر لە چەند هەفتەیەک یەکماڵ لە هایدێک-زیدلوونگ دەستی بە کارەکانی خۆی کرد. لەو کاتەوە لەگەڵ چەندین کەس و ڕێکخراوی هاوبەش هاوکاری دەکەین و کاری باش ئەنجام دەدەین. ئەمەش جێگیربوونمان لە گەڕەکەکە ئاسانتر دەکات.