09 ئۆکتۆبەر 2025 | بەرلین

نێوەندی خێزانی هایدێک بەفەرمی کرایەوە

نێوەندی خێزانی هایدێک بەفەرمی کرایەوە

 

ڕۆژی ٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ ڕێکخراوەکەمان بەفەرمی نێوەندی خێزانی هایدێک-ی لە شەقامی هێنزێل شتراسە ٦ لە ناوچەی نۆیکۆلن-ی بەرلین کردەوە. چەندین خێزانی گەڕەکەکە ئامادەی مەڕاسیمەکە بوون و چێژیان لە بەرنامەیەکی ڕەنگین بە موزیک، یاری، چالاکیی منداڵان و بووفەیەکی دەوڵەمەند وەرگرت.

تیمی نێوەندی خێزان و دایکانی گەڕەکەکە بە بۆیەکردنی ڕووخساری منداڵان بەرنامەکەیان جوانتر کرد. ڕێکخراوی bwgt و ئەکادیمیای دیوان بە ئۆفەرەکانی خۆیان چالاکانە بەشدار بوون. لە سەرەتای مەڕاسیمەکە، سارا ناگێل ئەندامی ئەنجومەنی قەزای نۆیکۆلن و گونای داریجی بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی یەکماڵ بەخێرهاتنی میوانەکانیان کرد.

ئيمە شادمان بووین کە جگە لە خێزان و منداڵ، چەندین هاوکاری تۆڕبەندییەکەمان سەردانیان کردین. بە تایبەت زۆر سپاسی دەریا چاگلار ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی بەرلین، بەڕێوەبەرایەتیی گەڕەکی زۆننئالێ-زوود\هایدێک، ئۆفیسی کۆردیناسیۆنی کۆلنیشە هایدە و زارۆخانەی هێنزێل شتراسە دەکەین بۆ بەشدارییان.

موزیک، بەرنامەی منداڵان، قسەکردن و پێکەوە خواردن کەشێکی زیندووی ئافراند و گرنگیی نێوەندە تازەکەمانی وەک خاڵی یەکتربینین بۆ دانیشتوانی گەڕەکەکە دەرخست.

لە نیسانی ٢٠٢٥ بەدواوە، نێوەندی خێزانی هایدێک لە کۆلنیشە هایدە\نۆیکۆلن لە لایەن ڕێکخراوەکەمانەوە بەڕێوەدەبرێت و پێشوازی لە خێزانەکان و منداڵانی خوار تەمەنی ٦ ساڵان دەکات.


ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار