23 ئادار 2026 | نەورۆز | برێمەن

نەورۆزی یەکماڵ لە برێمەن لەگەڵ خێزانەکان بوو

نەورۆزی یەکماڵ لە برێمەن لەگەڵ خێزانەکان بوو

 

ڕۆژی ١٨ی ئاداری ٢٠٢٦ لقی ڕێکخراوی یەکماڵ لە برێمەن لەگەڵ منداڵانی کۆرسی موزیک و خێزانەکانیان، ئاهەنگی جەژنی نەورۆزی ساز کرد. ئاهەنگەکە کەشێکی زیندوو وهاوبەشی دروستکرد تا پێکەوە سەری ساڵی کوردی، دەستپێکی بەهار و نەورۆز بەسەرببەین.

یەکێک لە تایبەتمەندییەکان بەرنامەی موزیک بوو. مامۆستایانی موزیک کەنان بیلیجی و یەکبوون سنجار کۆنسێرتێکی کورتیان پێشکەش کرد کە تێیدا منداڵانیش چالاکانە بەشدارییان کرد. ئەوان سازیان ژەند، گۆرانییان گوت، هەڵپەڕکێیان کرد و بەشادمانییەوە ئەوەی لە کۆرسەکان فێری بوون، پێشکەشیان کرد.

هاوکات چالاکیی ئافرێنەرانەی جۆراوجۆر بۆ منداڵان ڕێکخرابوون، لەنێویاندا هونەرەکانی شێوەکاری و بۆیەکردنی ڕووی منداڵان. چالاکییەکان پێشوازییەکی باشیان لێکرا و کەشێکی خۆش و کراوەیان بۆ هەموان دروست کرد.

باوک و دایکانیش چالاکانە بەشدارییان کرد. لەو خواردنانەی لەگەڵ خۆیان هێنابوونیان، بوفێیەکی ڕەنگین و خۆشیان دامەزراند و خواردنەکانیان لەگەڵ یەکتر بەش کرد.

سوپرایزێکی تایبەتیش بۆ منداڵان مەدالیای تەمبوور بوو کە بەدەست لە لایەن باوکان و دایکان و خۆبەخشانەوە دروستکرابوون و وەک دیاری پێشکەشی منداڵان کران. ئەمەش منداڵەکانی دڵخۆشتر کرد.

ئاهەنگی نەورۆز لە QBZ Morgenland بەڕێوەچوو کە ژینگەیەکی خۆش و گونجاو بوو بۆ چالاکییەکەمان. لە سایەی پشتگیریی Klischeefrei، زەرفی بچووکی نەورۆزمان ئامادە کردن و پێشکەشی منداڵانمان کردن.

بەگشتی ئاهەنگەکەمان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز سەرکەوتوانە بەڕێوەچوو.


ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار