30 ئادار 2026 | نەورۆز | بەرلین

ئاهەنگی ڕەنگینی جەژنی نەورۆز لەگەڵ خێزان و منداڵان

ئەمساڵ ڕێکخراوی یەکماڵ بەهاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی ڕۆژاڤیدا، کۆلەکتیڤی چالاکانی ئەفغانستان و ئینیسیاتیڤی شپۆرە ئاهەنگی جەژنی نەورۆزی لە بەرلین ساز کرد.

ئاهەنگەکە بە بەرنامەیەک بۆ منداڵان و خێزانەکان دەستی پێکرد کە لە لایەن ڕێکخراوەکەمانەوە ئامادەکرابوو. تێیدا جڤاتە جیاجیاکان گوتەیان پێشکەش کرد، منداڵانی هەردوو زارۆخانە جووتەزمانییەکەمان پێرفۆڕمانسی خۆیان لە هەڵپەڕکێ، موزیک و کورتەفیلمدا پێشکەش کرد. بەشێکی تایبەتیش نمایشی هەڵپەڕکێی دەڤەری عەفرین بوو کە دواتر زۆرینەی ئامادەبوانیش پێکەوە هەڵپەڕکێیان کرد.

لە دوای بەرنامەی منداڵان و خێزانەکان، وۆرکشۆپ و چالاکیی دیکە لە لایەن ڕێکخراوی ڕۆژاڤیدا و کۆلەکتیڤی چالاکانی ئەفغانستان پێشکەش کران. لەم چوارچێوەیەدا پانێلێکی سەرنجڕاکێش لەسەر ڕوانگە جیاوازەکان لەبارەی جەژنی نەورۆز بەڕێوەچوو.

لەم ئێوارەیەدا کۆنسێرتیش هەبوون - یەکێکیان کۆنسێرتی هونەرمەند ساکینا تەینا. هەڵپەڕکێ و موزیک بوو بە هۆکاری دڵخۆشیی بەشداران. هەروەها بازاڕی خواردن و هونەرە دەستییەکان ڕۆژەکەیان تەواوتر کرد. 

بەگشتی ئاهەنگەکە زۆر باش بەڕێوەچوو و هەتا درەنگانی ئێوارە بەردەوام بوو. زۆر شادمان بووین بە بینینی دڵخۆشیی منداڵان و خێزانەکان. ڕۆژێکی پڕ لە چالاکی، شادی و دیدار بوو.

زۆر سپاسی هاوبەشەکانمان، پشتگیر و بەشداران دەکەین بۆ هاریکارییە متمانەدارەکەیان و سازکردنی ئەم بەرنامە تایبەت و سەرکەوتووە.


ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار