بەخۆشحاڵییەوە پێشوازی لە دوایین ڕاگەیەندراوی سێناتی هەرێمی برێمەن دەکەین سەبارەت بە فێرکاریی زمانی کوردی لە قوتابخانەکاندا. ئەم هەڵوێستە داننانە بە گرنگیی تایبەتی فێرکاریی زمانی کوردی بۆ فرەزمانی، دادپەروەریی پەروەردەیی و بەشداری جڤاکی. لە هەمان کاتدا ڕوانگەی کۆنکرێتی بۆ پەرەپێدانی زیاتر دەخاتە ڕوو.
بە تایبەتی خۆشحاڵین کە زنجیرە بەرنامەی پەروەردەی پیشەیی بۆ مامۆستایانی وانەی زمانی کوردی بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی یەکماڵ و ئەکادیمیای یەکماڵ پلانی بۆ دانراوە و بەڕێوەدەبرێت. بەرنامەکە بە شێوەیەکی زانستی سەرپەرشتی دەکرێت و بڕیارە لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٦ لە پەیمانگەی هەرێمیی برێمەن بۆ قوتابخانەکان (LIS) دەست پێبکات.
چەندین ساڵە برێمەن لە سەرتاسەری ئەڵمانیا ڕۆڵی پێشەنگ دەگێڕێت. فێرکاریی زمانی کوردی لە قوتابخانەکانی ئەڵمانیا، ساڵی ١٩٩٢ بۆ یەکەم جار لە برێمەن پێشکەش کرا. ئێستا ٢٤٨ فێرخواز لە هەشت قوتابخانەدا دەچنە پۆلەکانی کوردی و دەخوێنن. هەروەها سێنات پابەندبوونی چالاکانەی خۆی بە بەرەوپێشبردنی فرەزمانی وەک سەرچاوەیەکی پەروەردەیی دووپات دەکاتەوە.
ئێمە وەک ڕێکخراوی یەکماڵ و ئەکادیمیای خۆشحاڵین بە وەرگرتنی ئەم دانپێدانانە و لە نزیکەوە لەگەڵ سێناتۆریی کاروباری منداڵان و پەروەردە کاردەکەین. پێکەوە پابەندین بە پەرەپێدانی زیاتری کوالێتی فێرکاریی زمانی کوردی، ڕاهێنانی مامۆستایان و بەهێزکردنی بەشداری زمانی و فەرهەنگیی منداڵان و جەوانان بەشێوەیەکی بەردەوام.
زۆر سپاسی سێناتۆریی کاروباری منداڵان و پەروەردە دەکەین بۆ هاوکاریی متمانەپێکراو و ئەو متمانەیەی کە بە ئێمەیان نیشان داوە. پێکەوە بەشدارییەکی گرنگ دەکەین لە بەهێزکردنی فرەزمانی و کوالێتیی خوێندن و دەرفەتی یەکسان. هەروەها سپاسی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین بۆ پابەندبوونیان و بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە هیوای بەردەوامبوون لەسەر ئەم ڕێگەیە دەخوازین.