هاوبەشە هێژاکانی تۆڕی بێفان،
ئێمە خۆشحاڵین کە تەرمینەکانی کۆبوونەوەی تۆڕی بێفان بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بە ئێوە ڕابگەیەنین. بۆ ئەمساڵ پلانی ٦ کۆبوونەوەمان هەیە کە هەموویان ڕۆژانی پێنجشەممە کاتژمێر ١٣-١٥ بە شێوەی سەرهێڵ بەڕێوە دەچن. تکایە ئەم کاتانە لای خۆتان تۆمار بکەن:
✅ ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤
✅ ٣ی ئایاری ٢٠٢٤
✅ ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤
✅ ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٤
✅ ١٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤
✅ ١٢ی دیسەمبەری ٢٠٢٤
بۆ کۆبوونەوەی یەکەم کە بەم زوانە بەڕێوە دەچێت، لە دڵەوە هەمووتان بانگهێشت کراون.
ڕێکەوت: ١٥ی شوبات، کاتژمێڕ: ١٣-١٥
ناونووسین: befan@yekmal.de
تۆڕی بێفان تۆڕێکی پسپۆڕی بەرلینە کە لە لایەن کۆمەڵەی یەکماڵەوە بەڕێوە دەبرێت. بێفان، بە شێوەیەکی چالاک بۆ پێشخستنی بەدامەزراوەییبوونی فرەزمانی لە پەروەردەدا کار دەکات و هەوڵ دەدات بەرژەوەندی و پێویستییەکانی جڤاکە کۆچبەرەکان بخاتەڕوو. خەمێکی سەرەکی ئەوەیە کە پسپۆڕی و ئەزموونە جیاوازەکانی جڤاکە کۆچبەرەکان لە ڕووی فرەزمانییەوە، لە سیستەمی پەروەردەدا ڕەنگ بداتەوە.