هەر لە چێوەی فێستیڤاڵەکەدا پێشبڕکێی فیلمی منداڵان هەیە. ئێمە خەڵاتی باشترین فیلمی منداڵان پێشکەش دەکەین. بەم شێوەیە دەمانەوێت هانی سینەماکارەکان بدەین کە فیلمی ئافرێنەرانە ساز بکەن کە چیرۆکی منداڵان بگێڕنەوە و هاندەری خەیاڵەکانیان بن.
لە ٢١ی دیسەمبەردا، لە کوردستان و چەند وەڵاتێکی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوین شەوی یەڵدا (شەوچلە) پیرۆز دەکرێت. یەڵدا، درێژترین شەوی ساڵە و دەکەوێتە دواهەمین ئێوارەی پاییز و یەکەمین شەوی زستان.
لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار نەورۆزیش دێت؛ جەژنی سەری ساڵی کوردی، جەژنی شادی و سەرەتایەکی نوێ. نەورۆز ئەو کاتەیە کە ئێمە ماڵئاوایی لە تاریکیی زستان دەکەین و پێشوازی لە گەرمیی بەهار دەکەین.